• شەمخانی : ئێران نەیاری بەڕێوەچوونی ڕیفراندۆمی جیا بوونەوەی هەرێمی کوردستانی عێراقە

سکرتێری گشتیی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشتی نیشتیمانیی ئێران وتی: کۆماری ئیسلامیی ئێران وەکوو دۆست و هاوپەیمانی برایانی کورد کە بەردەوام لە هەر تەنگژەیەکدا لە پشتیان بووە، بەڕێوە چوونی ڕیفراندۆمی جیابوونەوە بە دابینکەری بەرژەوەندییەکانی هەرێم نازانێ و لەگەڵی دا نییە.

عەلی شەمخانی سکرتێری گشتیی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشتی نیشتیمانیی ئێران ڕۆژی یەکشەممە لە وتووێژێکدا لەگەڵ هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران، وتیشی: لە هەل و مەرجێکدا کە عێراق لە ئەنجامی خۆبەخت کردن و هەوڵی ماندوویی نەناسانەی جەماوەری ئەم وڵاتە گەییشتووەتە دواقۆناغی پاک کردنەوەی خاکەکەی لە بوونی تیرۆریستانی تەکفیری، وەها هەنگاوگەلێک شوێنهاتی دژەئاسایشتیی بۆ ناوچەکەو عێراق و بەتایبەت کوردستانی عێراقی لێ دەکەوێتەوە.

شەنخانی وێڕای ئاماژە کردن بە ڕۆڵی دیاریکەری کورد لە دەوڵەتی عێراق و پێویستیی بەردەوام کرانی قۆستنەوەی ئەم دەرفەت و بارستاییە لە ئاراستەی بەهێزکردنی داڕشتی ئاسایشتی، ئابووری و سیاسیی ناوچەی کوردستانی عێراق، بەڕاشکاوی وتیشی: ئێران بە دڵنیاییەوە تەنیا دەوڵەتی یەکدەست و فیدراڵی عێراق بە فەرمی دەناسێ و هەڵوێستی نەگۆڕی کۆماری ئیسلامی لەم بوارەدا پارێزرانی سەروەریی خاک و یەکگرتوویی سەرزەوینی عێراقە.

ناوبراو تیشکی خستەسەر ڕێککەوتنە سەربازی و ئاسایشتییەکانی نێوان ئێران و ناوچەی کوردستانی عێراقیش و پێی داگرت: دابڕانی ئەم ناوچەیە لە عێراق بەواتای کۆتایی هاتنی ئەو ڕێککەوتنانەیەو لەوەبەدوا ئێران لە چوارچێوەی دابین کردنی ئاسایشتی سنوورە هاوبەشەکانی بە هەڵوێستەکانی دا سەبارەت بە ئامادە بوون و بەرنگار بوونەوەی چالاکیی دژە شۆڕشەکانی کە هاتوچۆی  ناوچەگەلێکی کوردستانی عێراق دەکەن، بەبڕشتانە دەچێتەوەو دیارە لەم ئاراستەیەدا هەڵس و کەوتی لەگەڵ ڕابردوو جیاواز دەبێت.

عەلی شەمخانی سکرتێری گشتیی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشتی نیشتیمانیی ئێران  لە کۆتایی دا لە سەر پێویستیی وتووێژی چارەسەر کردنی کێشەکانی ئێستاو پیاداچوونەوە بە بڕیارە بەهەنگ و پەلەکاندا جەختی کرد.

بڕێک لە پارت و لایەنەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق حەوتەمی ژوئەن لە کۆبوونەوەیەک دا لەگەڵ مەسعودبارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق  لە سەر بەرپا کرانی ڕیفراندۆم لە 25ی سپتامبەری 2017 ڕێککەوتن و ئەمەش بابەتێکە کە لەگەڵ دژایەتیی لێبڕاوانەی دەوڵەت و لایەنە جۆربەجۆرەکانی عێراق و وڵاتانی ناوچەکە دا بەرەوڕوو بووەتەوە.

 

 

Sep 17, 2017 17:04 Asia/Tehran
بۆچوونت