•  دیداری ژان  ئیو لودریان لە گەڵ زەریف ؛ پێداگریی  ئێران و فەڕانسا لەسەر پاراستنی سەروەریی خاکی ئێراق

کۆماری ئیسلامی ئێران و فەڕانسا جەختیان کرد لەسەر پاراستنی سەروەریی خاکی ئێراق .

بە گوێرەی ڕاپۆڕتی هەواڵدەریی فارس موحەمەد جەواد زەریف  وەزیری دەرەوەی  کۆماری ئیسلامیی ئێران  و ژان  ئیو لودریان  وەزیری دەرەوەی فەڕانسا ڕۆژی چوارشەمە لە پەراوێزی کۆگەی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە نیویورک دیدار و وتووێژیان کرد . دوو  لایەن  لەو دیدارەدا  سەبارەت بە  پەیوەندیی دوو لایەنە و پرسەکانی ناوچەکە بە تایبەت  کۆپرسی جیابوونەوەی هەرێمی کوردستانی ئێراق وتووێژیان کرد و جەختیان کرد لەسەر  پاراستنی  سەروەریی خاکی ئێراق و ڕێز گرتن لە دەستووری ئەو وڵاتە .  بڕێک لە پارتەکانی هەرێمی کوردستانی  ئێراق 7 ژوئەن لە  دانیشتنێکدا بە ئامادە بوونی  مەسعوود بارزانی  سەرۆکی ئەو هەرێمە ڕەزامەندیان دەربڕی لە گەڵ  بەڕێوە چوونی کۆپرسی  جیا بوونەوەی هەرێمی کورستانی  ئێراق لە 25  سێپتامبری 2017 پرسێک کە   ڕووبەڕووی  نەیارەتی  بە بڕێک   دەوڵەت و تاقمە جۆراوجۆرە کانی  ئێراق و وڵاتانی ناوچەکەو جیهان بووەتەوە. بەو حاڵەش  مەسعوود بارزانی سەرۆکی هەرێمی  کۆردستانی ئێراق  داوای لە کوردەکانی ئێراق کردووە لەو کۆپرسیە دا  بەشداری بکەن .

Sep 21, 2017 14:22 Asia/Tehran
بۆچوونت