• سەردار سلێمانی : قەیرانی ئێستاکەی کوردستانی عێراق سەرچاوەگرتوو لە نەبوونی  کەسایەتی تاڵەبانیە

سەرلەشکەر سلێمانی لە پەیامی سەرەخۆشی بەبۆنەی کۆچی دوایی سەرۆک کۆماری پێشووی عێراق بە ئاماژەدان بە خوو خدەی جەلال تاڵەبانی نوسیی: ئەمڕۆ جێگای ئەو دۆستە عەزیز وکۆچکردووەمان بەتاڵە وقەیرانی ئێستاکە لە کوردستانی عێراق سەرچاوەگرتوو لە نەبوونی وەها کەسایەتیەکی حەکیم و زانا ودۆخ ناسە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، سەرلەشکەری پاسدار قاسم سلێمانی فەرماندەی هێزی قودسی سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی لە پەیامیکدا ، کۆچی دوایی جەلال تاڵەبانی سەرۆک کۆماری پێشووی عێراق وسکرتێری گشتیی یەکیەتی نیشتمانی کوردستانی عێراقی سەرەخۆشی کرد.

لەم پەیامەدا هاتووە: هەواڵی کۆچی دوایی موجاهیدی ماندوو نەناس ، سەرۆک کۆماری کۆچکردووی عێراق جەنابی جەلال تاڵەبانی نەتەنیا خەڵکی موسوڵمانی عێراق بەڵکۆ هەموو نەتەوەکانی ناوچەی خەمبار وداخدار کرد ، مردنی کەسایەتیکی موجاهید کە نێزیک بە فرەتر لە شەست ساڵ بۆ ئازادی نەتەوەی عێراق بریتی لە عەرەب ، کورد ، تورکەمەن ، شیعە ، سوننی ، مەسیحی وئیزەدی خەباتی کرد ، پیاویک کە بە حەق وشەی مام شیاوی بوو، کەسایەتیک کە زۆر جار سەنگەری خۆی سەنگەری بەرەڤانی لە شیعە ، سوننە ، کورد وعەرەب دانا.پلە وپێگەی ئەم پیاوە مەزنە هێشتا لە نیوان نەتەوەی عێراق نەناسرابوو ، هەروا کە دەزانن لە کوردستانی عێراقیش بەو جۆرە کە دەبێ ، دەرفەتی ناساندن و ناسینی ئەم پیاوە گەورەیە بەرهەم نەهات.

سەردار سلێمانی وتیشی: ئەم کارەساتە بۆ نەتەوەی کوردستانی عێراق فرەتر لە خەڵکەکانی تری ئەم وڵاتە قورسە وبەباشی دەزانن کە تاڵەبانی گەورە بە چ مەهارەت ولێهاتوویی وحیکمەتێک لە تەنیشت مافی قەوم وئەتنە کانی تری عێراقی ، مافی خەڵکی کوردستانی عێڕاقی لە یاسای بنەڕەتی پەسەن کردو پاوەجێیی کرد. کەسایەتیەکی گەورە کە بەردەوام سەربەخۆیی ویەکپارچەیی عێراقی لەبەر چاوبوو وڕای ئەمە بوو کە مافی هەموو قەوم وئەتن وئایینەکانی عێراقی دەبوا لە چوارچیوەی وڵاتێکی تاکانە لە یاسای بنەڕەتی دیتراباو گونجێندرا با.

بەپێی ئەم پەیامە سەرەخۆشیە ، تاڵەبانی گەورە لە ستراتژی خۆی جیهانی ئیسلامی بە شوێنی هێمن ووڵاتانی دراوسێی بەتایەبت کۆماری ئیسلامی ئێڕانی ناخی ئەم ستراتژیە دەزانی، کەوایە لە گشت قەیران وکێشەکاندا ئەم دوو ڕەهەندە وەکوو هێلی سوور کە نابێ ببەزێندرێت ، ئەوکەسایەتیە گەورەیە لەبەرچاوی دەگرت وچاوەدیری لیی دەکرد.

سەردار سلێمانی لە بەشێکی ترلە پەیامەکەی دا هێناویە: تایبەتمەندی وبەرجەستەیی تری ئەم کەسایەتیە گەورە ئەمە بوو کە ئیزنی هاتن و دەرکەوتنی  هیچ جۆرە مەشروعیەتێک بە دۆژمنانی دونیای ئیسلامی بەتایبەت ڕژێمی زآێونی نەداو بە زۆرێک لە کەسایەتیە ئیسلامیەکان لەوان شیعە وسوننی یارمەتی دا ولەگەشە وپەرەی وڵاتانی ئیسلامی بەتایبەت لە گورەپانی عێراق دەوری بنەڕەتی هەبوو.

لە کۆتایی ئەم پەیامەدا هاتووە: من بەش بەحاڵی خۆم لە خەمی لەدەس دانی ئەم پیاوە گەورەومامۆستا پایەبەرزە وکەسایەتێک کە لە ئاکار وئەدەبی ئیسلامی کەڵک وسودی بەرفراوانی بردبوو، خۆ بە خەمبار دەزانم وئەم خەمە گەورەیە لەبنەماڵەی بەڕێزتالەبانی ، هاوژین ومنداڵەکانی وڕیبەرانی تری کوردستانی عێراق بە تایبەت پارتی یەکیەتی نیشتمانی کوردستانی عێڕاق  سەرەخۆشی دەکەم وبۆ ئەو دوستە کۆچکردووە بەخشینی ئیلاهی وبۆ بنەماڵەکەی سەبر وئەجروپاداش لە خۆدای گەورە داوا دەکەم.

جەلال تاڵەبانی سەرۆک کۆماری پێشووی عێراق  و سکرتێری  گشتیی یەکیەتی نیشتمانی کە لەساڵی دووهەزارو دوازدە جەڵتە لیدا خانەنشین بوو وڕۆژی سێ شەممە یازدەی ڕەزبەر کۆچێ دوایی کرد.

پێویستە کە بۆترێ کە ڕێو ڕەسمی پرسە وسەرەخۆشی بۆ جەلال تاڵەبانی لە بانە ومەریوان بەڕێوە چوو وبڕیارە ڕێ وڕەسمێک یش بۆ ڕێز گرتن لەمام جەلال لەتاران بەڕێوە بچێت.

Oct 10, 2017 17:01 Asia/Tehran
بۆچوونت