• سەرلەشکر ڕەحیم سەفەوی: ڕۆڵی خەڵکی کرماشان لە سەردەمی بەرەڤانی پیرۆز بێ وێنەیە

یاریدەدەر و ڕاوێژکاری باڵای فەرماندەی مەزنی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران ، ڕۆڵی خەڵکی کرماشان لە سەردەمی هەشت ساڵ بەرەڤانی پیرۆزی ، بێ وێنە و حاشاهەڵنەگر وەسف کرد.

سەرلەشکر سەید یەحیا رەحیم سەفەوی، ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە لە ڕێ و ڕەسمی دەستپێکرانی پڕۆژەی ناوەندی فەرهەنگیی بەرگری پیرۆز لە کرماشان لە ڕۆژاوای ئێران  وتی  : ئەو لە خۆبوردووییەی  کە خەڵکی پارێزگەی  کرماشان  لەسەردەمی بەرەڤانی پیرۆز لە خۆیان نیشانیان دا بۆ هەمیشە لە مێژوودا  تۆمار دەکرێت  .

سەرداری سەرلەشکر  رەحیم سەفەوی  وتی : شایستەیی خەڵکی پارێزگەی کرماشان  زۆرتر لەو خزمەتگوزاریانەیە کە  ئێستا   دەرحەق بەوان دەکرێت ، کرماشان و  خەڵکەکەی ڕۆڵێکی  کاریگەریان لە سەردەمی بەرەڤانی پیرۆز دا هەبوو.

یاریدەدەرو ڕاوێژکاری باڵای فەرماندەیی مەزنی هێزە چەکدارەکان بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە کرماشان لەسەرەتاوە لە هێڵی بەرایی  شەڕ بەدژی دوژمنی بەعسی دابووە و لەسەردەمی بەرەڤانی پیرۆژ هەزار و دووسەد جار، مووشەک باران کراوە  وتی : ناردنی  170 هەزار خەباتکار بۆ بەرەی شەڕی حەق بە دژی باتڵ بەباشی  ئەم  بابەتە دەسەلمێنێ .

سەرداری سەرلەشکر رەحیم  سەفەوی وتیشی : پێشکەش کرانی  نیزیکەی دەهەزار شەهید و زۆرتر لە بیست هەزار گیانباز ، بەڵگەیەکی بەهێزی دیکەیە بۆ لەخۆبوردوویی  خەڵکی پارێزگەی کرماشان  لە سەردەمی هەشت ساڵ بەرەڤانی پیرۆز دا .

سەرپەیڤ

Oct 12, 2017 12:13 Asia/Tehran
بۆچوونت