• سناریۆی جۆربەجۆری ئێران لەبەرامبەر  وازهێنانی  ئەمریکا لە هەنگاوی هاوبەش

سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ناڤۆکیی ئێران وتی : ئێران لە کاردانەوە بەرامبەر بڕیاری ئەمریکا سەبارەت بە وازهێنانی شیمانەیی لە هەنگاوی هاوبەش ، سناریۆی جۆربەجۆری لەبەرچاو گرتووە .

عەلی ئەکبەرساڵحی شەوی پێنج  شەممە لە وتووێژ لەگەڵ ئیرنا  ، سەبارەت بە کاردانەوەی ئێران بەرامبەر  وازهێنانی شیمانەیی ئەمریکا لە هەنگاوی هاوبەش  وتیشی : کۆماری ئیسلامیی ئێران هاوتەریب لەگەڵ هەوڵی  ئەمریکا بڕیاری  پێویست دەگرێتە بەر ، کۆڕی چاوەدێری ئێرانی بەسەر هەنگاوی هاوبەش بۆ سناریۆی جۆربەجۆر خۆی  ئامادە  کردووە .

سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ناڤۆکیی ئێران بە ئاماژەدان بە پێبەند بوونی  تاران بە هەنگاوی هاوبەش ، وتی : لە ئەورووپا چاوەڕوان  دەکرێت کە بەرامبەر بە هەڵوێستی  ئەمریکا  داکۆکی لە هەنگاوی هاوبەش بکات.

ساڵحی  هەروەها دەستهاتی سەفەرەکەی  بۆ ئیتالیا و بەریتانیا کە هاوکات بووە لەگەڵ  بڕیاری سەرۆکی ئەمریکا سەبارەت بە پێبەند بوونی ئێران بە هەنگاوی هاوبەش، ئەرێنی و گرینگ وەسف کرد و وتی : ئەورووپا  خوازیاری پاراستنی هەنگاوی هاوبەشە .

سەرپەیڤ

Oct 12, 2017 12:25 Asia/Tehran
بۆچوونت