• ناردنی کۆپاپۆڕی ئێران بۆ ڕووسیا، سبەینێ

فەرماندەی هێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران باسی ناردنی کۆپاپۆڕێک پێکهاتوو لە پاپۆڕشکێنی کوماری ئیسلامیی ئێران، دەماوەند و کۆپاپۆڕی مووشەک هاوێژ بۆ بەندەری مەخاچ قەڵای ڕووسیای کرد .

ئەمیر دەریادار حەبیبوڵڵا سەییاری  فەرماندەی  هێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆژی هەینی لە وتووێژ لەگەڵ هەواڵدەریی ڕادیۆتەلەفزیۆن وتی : ناردنی پەیامی ئاشتی و دۆستایەتی ، بردنەسەری فەرهەنگی دەریایی ئێران و ڕوسیا و هاوکاری پێویست بۆ دامەزرانی ئاسایش لە ناوچەی دەریایی خەزەر  گرینگترین  ئامانجەکانی ئەم سەفەرەیە.

ئەمیر دەریادار سەیاری وتیشی : کۆپاپۆڕی ئێرانی لەماوەی سێ ڕۆژ دا بە جێ بەجێ کردنی بەرنامەگەلی لە پێشدا  دیاریکراو  و بەڕێوەچوونی مەشقی هاوبەشی یەک ڕۆژە لەگەڵ هێزی دەریایی ڕوسیا بەمەبەستی گواستنەوەی ئەزموون، پیشاندانی هێزمەندی و توانایی هێزی دەریایی لە گۆڕەپانی ستراتژیک، سیاسی و نێودەوڵەتی دەگەڕێتەوە ب ئێران.

فەرماندەی هێزی دەریایی  ئەرتەشی ئێران بە ئاماژەدان بە پێوەندی کۆماری ئیسلامیی  ئێران لەگەڵ هێزی دەریایی وڵاتانی جیهان وتی :  وڵاتانی جۆربەجۆر  وەک ئیتالیا، ڕوسیا، پاکستان، هیندستان و چین هەمووان سەردانی بەندەرعەباسی ئێرانیان کردووە.

ئەمیردەریادار سەیاری پێداگری کرد :  ئەم پێوەندییە دەریاییانە نیشان دەدات کە کۆماری ئیسلامیی ئێران وەک هێزی دەریایی ناوچەیی و بە دەسەڵات لە دامەزرانی ئاسایش دەورێکی ئەوتۆی هەیە.

Oct 13, 2017 13:47 Asia/Tehran
بۆچوونت