• سەرلەشکر جەعفەری :  عەرەبستان، ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستی بەنیازی  پاسادانی  دەستدرێژکارییەکانیان بۆ سەر یەمەنن

فەرماندەی گشتیی سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامیی ئێران ڕۆژی سێ شەممە لە وتووێژ لەگەڵ کەناڵی هەواڵی ئەلمەسیرەی یەمەن وتیشی : عەرەبستانی سعودی، ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستی هەوڵ دەدەن بە ئیدیعای پڕوپووچ، دەستدرێژییەکانیان بۆسەر یەمەن پاسا بدەنەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرن،  سەردار سەرلەشکر  محەمەد عەلی  جەعفەری، فەرماندەی گشتیی سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامیی ئێران لەم وتووێژە  وتیشی :  عەرەبستانی سعودی ، ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستی  هەوڵ دەدەن بە ئیدیعای درۆ  سەبارەت بە هەوڵدانی ئێران بۆ دەستدرێژکاری  لە یەمەن و ناوچە،  دەستدرێژکاری خۆیان بۆسەر یەمەن  پاسا بدەنەوە  .

محەممەد عەلی جەعفەری بە ڕاگەیاندنی ئەمەی ئەم ئیدیعایەی کە ئێران  پێش دەگرێ بە چارەسەرکرانی قەیرانی یەمەن، قسەیەکی  زایۆنیستی  - سەعوودییە  ، وتیشی : خەڵکی  ناوچە ئاگادارن کە بەرەنگاربوونەوە، تەنیا ڕێگەی  وڵامدانەوەی سیاسەتەکانی دەستدرێژکارانەی ئەمریکا، ڕژێمی زایۆنیستی و عەرەبستانی سعودی لە ناوچەکە دایە .

فەرماندەی گشتیی سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی وێڕای  پێداگری لەسەر ئەمەی  کە  شوێنە پیرۆزەکانی عەرەبستانی سعودی  هیچ کات  ئامانجی خەڵکی یەمەن نەبووە و  تەنیا بەم قسانە ئەیانەوێ خۆیان بە مەزڵووم نیشان بدەن، وتی : ئامانجی دەستدرێژکاری بۆسەر یەمەن  زاڵ بوون  بەسەر جێگەوپلەی  ستراتژیک و سامانی ئەم وڵاتە دوای ڕووخاندن و دابەشکردنیەتی.

عەرەبستانی سعودی بە پێی داکۆکییەکانی ئەمریکا لە مانگی مارسی ساڵی 2015  دەستی داوەتە  هەوڵی دەستدرێژکارانە بۆسەر یەمەن و گەمارۆی زەوینی، دەریایی و ئاسمانی ئەم وڵاتە بە بیانووی گەڕاندنەوەی عەبدرەبە مەنسوورهادی ، سەرۆکی  لەسەرکارلابراوی  یەمەن بۆسەر  دەسەڵات.

Nov 01, 2017 07:29 Asia/Tehran
بۆچوونت