• قاسمی: سیاسەتی نەشیاوی سەعوودییەکان، شوێنهاتی زیانبەخشی بۆ گشت ناوچەکە هەیە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، لەکاردانەوە بە لێدوانی شەڕخوازانەی ئەم دواییەی وەزیری دەرەوەی عەرەبستان وتی: چەواشەکاری و سیاسەتی نەگونجاو و ئاژاوەگێڕانەی سەعوودییەکان، شوێنهاتی نەرێنی و زیانبەخشی بۆ گشت ناوچە لێ دەکەوێتەوە.

بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆ شەممەی ئاژانسی هەواڵیی ڕادیۆ وتەلەفزیۆن، بەهرام قاسمی وتی: وەزیری دەرەوەی عەرەبستان بە پێچەوانە پێشاندانی هەموو ڕاستییەکان، هەوڵێکی پڕووپووچ ئەنجام دەدات بۆ بەلارێدابردنی بیروڕای گشتی لە کردەی ئاژاوەگێڕانەی ئەو وڵاتە لە ناوچە، و ئاڵۆزکاوکردنی وڵاتانی دەڤەری کەنداوی فارس، یەمەن و لوبنان .

قاسمی بەئاماژە بە تاوانکارییە جەنگییە لەڕادە بەدەرەکانی عەرەبستان لە یەمەن، وتی: لەکاتێکدا کە خودی عەرەبستان مەکۆی بیروهزری توندڕەویی خوازی و هێمای ئاشکرای کردە تیرۆریستییەکان و دەسوەردانی ئاشکرا لەکاروباری وڵاتانی دیکەی ناوچەیە، وڵاتانی دیکە بە درۆ ، تاوانبار دەکا بە داکۆکی لە تیرۆریزم.

ناوبراو هەروەها بەپێداگری لەسەر هەوڵی ئیران بۆ جێگیرکردنی سەقام، ئاسایش و هێمنی لە ئاستی جیهانی و ناوچەدا، وتی: لە ئێستادا بارودۆخی قەیرانیی ناوچە کە تێوەگلاوی سیاسەتی توندڕەوانەی نەشیاوە، ژیریی وئیرادەی جیددی هەموو وڵاتانی ناوچە پێویستە بۆ بەرەنگاربوونەوەی شوێنهاتە وێرانکەرەکانی.

Nov 11, 2017 13:01 Asia/Tehran
بۆچوونت