• پێویستە ئەمریکا لەمەڕ خاڵە ئەرێنییەکانی بەرجام قانع بکەین

باڵوێزی ئاڵمان لەتاران بەئاماژە بەچوونەسەری سەتا٢٠ی بارستای ئاڵووێری ئێران و ئاڵمان وتی: دەبێ کۆنگرەی ئەمریکا لەمەڕ پشک و ئیمتیازەکانی ڕێککەوتنی ناڤۆکی قانع بکەین .

میشائیل کلور برشتۆڵد، باڵوێزی ئاڵمان لە تاران لەدیمانە لەگەڵ هەواڵدەریی تەسنیم ئاماژەی کردە بارستای ئاڵووێرە بازرگانییەکانی تاران و بەرلین و وتی: ئەمساڵ بارستای ئاڵووێرە بازرگانییەکانی ئێران و ئاڵمان دەگاتە زیاتر لە سێ ملیارد یۆرۆ کە ڕێژەی گەشەی ساڵانەی زیاتر لەسەتا٢٠پێشان دەدات.

ناوبراو لەمەڕ کاردانەوەو کردەکانی ئوروپا لەهەمبەر پشت ڕاست نەکردنەوەی پێبەندیی ئێران بە بەرجام لەلایەن حکومەتی ئێستای ئەمریکا وتی: سەرانی سێ وڵاتی ئوروپاییE3(فەڕانسە، ئینگلیز و ئاڵمان) سەبارەت بە بڕیاری سەرۆک کۆماری ئەمریکا، بەشێوەی هاوبەش ڕاگەیێندراوێکی ئاشکراو شەفافیان دەرکرد. ئەوان حکومەتی ئەمریکاو کۆنگرەی ئەمریکایان هانداوە کە پێش ئەنجامدانی کردەگەلێک کە دەتوانێ ببێتەمایەی لاوازبوونی بەرجام، شوێنهاتی بڕیارەکانیان لەمەڕ ئاسایشی ئەمریکاو هاوپەیمانەکانی تاووتوێ بکەن.

وەزیرانی دەرەوەی٢٨وڵاتی ئەندامی یەکێتی ئوروپاش بەکۆی دەنگ لە بەیاننامەیەکدا داوایان لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کردووە، پێبەند بمێننەوە بە بەڵێنییەکانیان لەهەمبەر بەرجام و بەرلە هەر کردەیەک، شوێنهاتە ئاسایشییەکانی بۆ ئەمریکا، هاوبەشەکانی و ناوچە لێک بداتەوە.

ناوبراو وتی: ئێستا کاتی ئەوەیە کە ئەوپەڕی توانامان بخەینە گەڕ هەتا کۆنگرە ویلایەتە یەکگرتووەکان لەمەڕ خاڵە ئەرێنییەکانی ڕێککەوتنی ناڤۆکی ڕازی بکەین، بەم حاڵەشەوە، لە دیپلۆماسیدا هەمیشە پێویستە کە لەگەڵ هەموو لایەکدا قسە بکەین و گوێش بگرین لە لێدوان و قسەی لایەنەکانی دیکە. ئێمە هەموومان هیوادارین بتوانین بەهاوکاری گشت لایەنەکان ڕێگاچارەیەک بدۆزینەوە بۆ ئەو پرس وبابەتانەی دەبنە مایەی دڵگرانی .

Nov 14, 2017 16:38 Asia/Tehran
بۆچوونت