• پێداگری ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی لەسەر درێژەی هاوخەمی دەبڕینی بەرپرسان لەگەڵ بوومەلەرزە لێدراوان  بە کردەوە

ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی لە دانیشتنێکدا لەگەڵ سەرۆکانی هێزە سێ یانەکانی ئێڕان ، پێداگری کرد: هاوخەمی بەرپرسان لەگەڵ بوومەلەرزە لێدراوان دەبێ لە بواری کردە و یارمەتی گەیاندن بە خەڵک بە هێزو تواناوە درێژەی پەیدا بکات هەتا لەکێشەو گرفت و ڕەنج وکوێرەوەری خەڵک کەم بکاتەوە.

حەزرەتی ئایەتۆڵڵا هۆلعوزما خامنەیی ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی ئەمشەو سێ شەممە لە دانیشتنێکدا بە بەشداری سەرۆکانی هێزە سێ یانەکان وچەند کەس لە بەرپرسانی وڵات بە دەربڕینی داخ ومەخابن لە کارەساتی زۆر تاڵ وهەژێنەری بومە لەرزەی کرماشان ، کارەساتی تاڵ وناخۆشی ئەم دواییەی بە تاقیکاری ئیلاهی ومەیدانێک بۆ ئەنجام دانی ئەرکی بەرپرسان ناوبرد.

حەزرەتی ئایەتۆڵڵا خامنەیی وتی: لەم دوو ڕۆژەدا بەرپرسان لەوان سەرۆک کۆمار بە ئامادەبوون لە نێو خەڵکی لێقەوماو لەگەڵیان هاوخەمی دەربڕی وهیوادارین ئەم هاوخەمی دەربڕینانە لە بواری کردەوە یارمەتی بە خەڵکیش بە هێز وتواناوە درێژە پەیدا بکات ولە کێشە وئێش وژان وکەسەری خەڵک بە سەرنج دان بە هەوای ساردو لەپێش دابوونی وەرزی دژواری سەرما کەم بکاتەوە.

مەقامی مەزنی ڕێبەری ، تێگەڕانی خوێنی موحبەت وهاودەنگی لە ناو دەمارەکانی کۆمەڵگەی ئیسلامی لە کاریگەریەکانی ئەم جۆرە کارەساتانە زانی و وتی: ئەم کارەساتە هەموو بە بەشداری لە گوڕەپانی  هاودەنگیی  هان دەدات وهیوادارین بە هۆی ئەم موحەبەتە و برایەتیەوە ، بەرەکاتی ئیلاهی داگری حاڵی خەڵکی دلێروبەهێزی سەرزەوینی پاڵەوان پەروەری کرماشان وهەموو نەتەوەی ئێران بێت.

ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی  بەڕاگەیاندنی ئەمەکە ئێمە لەم خەم وپەژارەیەدا لەگەڵ خەڵکی دلاوەر وسنوروانانی دلێری پارێزگەی کرماشان شەریکین ، فەرمووی: موسیبەت ومردنی عەزیران تاڵ وناخۆش ودژوارە ، ئێمە هیوادارین خودای گەورە ئارامیی خۆی بەسەر دڵی بنەماڵەی کۆست کەوتووان ببارێنێت وچاوی ئەوان بە لوتف وڕەحمەتی خۆی روون بکاتەوە.

بوومەلەرزەیەک بە گەورەیی حەوت پوینت سێ ڕێشتر شەوی یەکشەممە لەسەر دووشەممە لەڕۆژئاوای ئێران ڕووی دا. هەتا ئێستاکە بە هۆی ئەم بوومەلەرزەوە چوارسەدو سی ودوو کەس گیانیان لەدەس داوەو حەوت هەزاروهەشتسەدو حەفدە کەسیش بریندار بوونە. 

Nov 14, 2017 21:04 Asia/Tehran
بۆچوونت