• هەوڵی بنیات نانەوە لە ناوچە بوومەلەرزە لێدراوەکان دەست پێکراوە

بەرپرسانی دەزگاکانی چالاک بۆ دانی یارمەتی دان بە بوومەلەرزە لێدراوەکان بەڕاگەیاندنی ئەمەی کەمبوونێکیان لە باری کەرەستەکانی پێویستەوە نییە ڕایانگەیاند کە پێداویستییەکان لەو گوندانەی کەمتر دابەشکراوە لە ڕۆژی چوارشەممە دابەش دەکرێت .پ

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی مێهر بە گێڕانەوە لە ڕادیۆتەلەفزیۆن،  بێهنام سەعیدی   جێگری سەرۆکی ڕێکخراوی بەڕێوەبەرایەتی قەیرانی  وڵات لە بەرنامەی مانشێتی ئەمشەوی کەناڵی هەواڵی  سیما سەبارەت بە ئاماری قوربانیان و برینداران وتی :  دوایین ئامار ئەمەیە کە ژوماری 432 کەس  گیانیان  لە دەست داوە و 7817  هەزار کەس بریندارن  کەلەم ژومارەیە 1000  کەس  لە نەخۆشخانە خەوێندراون و 5500  کەسیش  چارەسەرکراون و

ئەو کەسانەش کە باری تەندوروستیان زۆر خراپە  بە سێ فڕۆکە بەرەو تاران نێردراون و پرسی چارەسەرکرانیان  پێ وشوێن دەگیردرێ .

ناوبراو وتیشی : هەڵگرتنی داروپەردووەکان  هەرلە هەمان ڕۆژی یەکەم  دەست پێکراوە و داروپەردووەکان هەڵدەگیردرێ هەتا  ڕێگەکان  بکرێتەوە،  قۆناخەکانی دواتری  هەڵگرتنی داروپەردووەکان هاسانە  کە بۆ ئەوەی خەڵکی زەبرکەوتوو لە بوومەلەرزەکە دەربێنن   ، لە قۆناخی  دوای  هەڵگرتنی دارو پەردووەکان  بۆ ئەوەی کاری سازکردن ، ئەنجام دەبێت.

هێشتا ئۆپراسیۆنی لێگەڕین و دۆزینەوە  ئەنجام دەبێت هەتا ئەگەر کەسێک لە ژێر ئاوارەکان مابێتەوە، بهێنرێتە دەرێ.

حەریرچی  وتەبێژی وەزارەتی تەندوروستی وتی :  هەر ئەو جۆرەی لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ  و دوێنێ ڕاگەیەندرا  لەباری پێڕاگەیشتن  بە  برینداران  بە تەواوی  گەیشتووینەتە حاڵەتی  پاوەجێ .

 ئەمشەویش  دوو  فڕۆکەی نەخوش هەڵگر   دەنێردرێنە  تاران  ، بەڵام  بەهداشت  بەسەرنجدان بەمەی  هێشتا لە ناوچەگەلێک گرفتی ئاو و نیشتەجێ بوون  هەیە ،  پێویستی بە هەوڵی بنەڕەتی  زۆرتر هەیە  .

ناوبراو وتیشی :  کاری بنیات نانەوە دەستی پێکراوە.

سەد کەس لە پارێزگە و سەرانسەری وڵات  دەستیان بە کار کردووە  و کار کارناسی  لە ماوەی یەک حەوتە دا  ئەنجام دەبێت.

هەرلە ئەمڕۆوە  کەرەستە و ئوتوموبیل  گەیشتوونەتە ناوچە و کاری هەڵگرتنی دارو پەردووەکان دەستپێکراوە.

هەڵگرانی  دارو پەروو بە ئامادەبوونی  خاوەن ماڵ  دەست پێ دەکرێت  تەنانەت بەرلەوەی ئیعتبارات دابین بکرێت لەسەرچاوەکانی خۆمان کار دەست پێ دەکەین  .

بەسەرنجدان بە دەستپێوونی وەرزی سەرما  بە یارمەتی خەڵک و بەرپرسان  بەپێی بەرنامەیەکی تۆکمەوتەواو کاری چێکران و بنیات نانەوە  دەست پێ دەکەین  .

Nov 15, 2017 09:56 Asia/Tehran
بۆچوونت