• عەراقچی: پرۆسەی چەک و چۆڵی رۆژئاوای ئاسیا جێی نیگەرانییە

جیگری وەزیری دەرەوەی ئێران بە باسکردنی ئەوەی کە ڕۆژئاوای ئاسیا بووە بە گەورەترین بازاڕی چەک و چۆڵی جیهانی جەختیکرد: پرۆسەی چەکەمەنی ڕۆژئاوای ئاسیا جێی نیگەرانییە.

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ "سەید عەبباس عەراقچی" جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران  بۆ کارو باری مافەوانی و نێو دەوڵەتی  ئەمڕۆ (چوار شەممە) لە سیمیناری نێو دەوڵەتی " پرۆسەی  چەکەمەنی ویاسایشی ناوچەیی لە رۆژئاوای ئاسیا" کە لە تاران  بەڕێوە چوو وتی:  گەورەترین کریارانی چەک و چۆڵ لە رۆژئاوای ئاسیا عەرەبستان، قەتەر، ئیمارات و تورکیان کە لە ئەمریکا ئەو چەکانە  دەکڕن .  

 عەراقچی  هۆگیری رۆژئاوا  بە فڕۆشتنی چەک و قازانجەکانی ئابووری یەکجار زۆری  ،  بۆشایی ئاسایشی و مەسەلەکانی نێو خۆی وڵاتان و نیگەرانی ئەوان لە داهاتووی لە وێنەی هۆکارانێک زانی  کە بوونەتە هۆی ئەوەی ڕۆژئاوای ئاسیا شایەتی ملمانێی چەکەمەنی یەکجار قوورس بێتەوە .

 جیگری وەزیری دەرەوەی ئێران بە باسکردنی  ئەوەی کە ڕژیمی زایۆنی لە نێوان ٨٥ تا ٤٠٠ کلاوۆچکەی  ناڤۆکی هەیە وتیشی: بیرۆکەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی  بە دوور لە چەک و چۆلی ناڤۆکی  لە دەهەی حەفتا لە ناوچە دا لەبەر باس بووە و میسر و ئێران  بناغەدانەری ئەو بیرۆکەیە بوون بەم حالەیش لەمپەری سەرەکی ڕژیمی زایۆنی بوو کە ئیزنی نەداوە ناوچەیەکی خاوێن لە چەکی ناڤۆکی بەدی بێت .

 جێگری وەزیری دەرەوەی  ئێران بە باسکردنی ئەوەی کە بەرجام ڕێککەوتنێکە کەلە بواری بڵاونەکردنەوەی چەک و چۆڵ دا ئەنجامی گرتووە وتیشی: هیچ شتێک ناکرێ بە جێی بەرجام بێت .

Nov 15, 2017 17:57 Asia/Tehran
بۆچوونت