• سەرتیپ جەزایەری: ڕژێمی زایونی حوکمی لەنێوچوونی لە سەرە

وتەبێژی باڵای هێزە چەکدارەکانی ئێران پێی داگرت: بۆچوونی هەڵەی دەستەڵاتدارانی ئەمریکی و داگیرکەرانی فەلەستین ڕزگار بوونی ڕژێمی زایونیی لێ ناکەوێتەوەو ئەم ڕژێمە حوکمی لەنێوچوونی لە سەرە.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئیرنا، سەرداری سەرتیپ مەسعود جەزایەری وتەبێژی باڵای هێزە چەکدارەکانی ئێران ڕۆژی پێنج شەممە لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بە قسەکانی دۆناڵد ترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا سەبارەت بە ڕاگەیاندنی شاری قودس وەکوو پێتەختی ڕژێمی زایونی وتی: ئیسرائیل داگیرکەری سەرزەوینی فەلەستینەو بەردەوامیی خەباتی جەماوەری فەلەستین دژی ئەم لووە شێرپەنجەیینە دەربڕی ئەوەیە کە داگیرکەران قەت ڕووی ئەهوەنی و ئارامش بە خۆیانەوە نابینن و هیچ بژاردەیەکیان بێجگە لە بەجێ هێڵانی ئەم سەرزەوینەو یان توانەوەو لەنێو چوون نییە.

سەرداری سەرتیپ مەسعود جەزایەری وتەبێژی باڵای هێزە چەکدارەکانی ئێران وتیشی:بۆچوونی هەڵەی دەستەڵاتدارانی ئەمریکی و داگیرکەرە ئیسرائیلییەکان لە بارەی ئەمەی کە لەم هەل و مەرجە هەستیارو تایبەتییەی ناوچەکەو لە سای ڕەوشتی نالەباری کۆنەپەرستانی عەرەب دەتوانن ئامانجە درێژ ماوەکانی خۆیان لە بارەی سەرزەوینی فەلەستینەوە وەدی بێنن، هەروەک بۆچوونەکانی دیکەیان لە بارەی غێراق و سووریاو یەمەنەوە بێجگە لە هەرەس هێنان طیچ دەستکەوتێکی دیکەی لێ ناکەوێتەوە.

دۆناڵد ترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕۆژی چوارشەممە سەرباری دژایەتییە بەربڵاوە ناوچەیی و جیهانیەکان ڕایگەیاند: بەیتولموقەددەس وەکوو پێتەختی ڕژێمی ساختەی زایونی بە قەرمی دەناسێت و داوای لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاش کرد کە بەستێن بۆ گواستنەوەی باڵوێزخانەی ئەمریکا لە تەلەبیبەوە بۆ بەیتولموقەددەس خۆش کات.

 

 

 

Dec 07, 2017 12:57 Asia/Tehran
بۆچوونت