• بە پێشێلکردنی هەنگاوی هاوبەش ئەمریکا زیاتر لە جاران متمانەی پێ ناکرێت

وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران سەبارەت بە کردەوەی ئەمریکا لە هەمبەر بەرنامەی هەنگاوی هاوبەش وتی : دەوڵەتی واشنگتون بە پێشێلکردنی ئەو ڕێککەوتنە نێونەتەوەییە سیمایەکی متمانە پێی نەکراو لە خۆی بە جیهان پیشان ئەدات .

محەمەد جەواد زەریف  لە وتووێژ لە گەڵ کاناڵی تەلەفیزیونی ڕاشاتوودەی ، جارێکی دیکە جەختی کرد : ئەگەر ئەمریکا پێبەندی بەڵێنەکەی لە هەمبەر بەرجام نەبێت ، ئێرانیش بژاردەگەلی نابەرتەسکی خۆی هەیە  کە ئەو بژاردەگەلە جێ پەسەندی ئەمریکا  نابێت. زەریف وێڕای پێداگری  لەسەر ئەوەی  کە دۆناڵد تڕەمپ  سەرۆک  کۆماری  ئەمریکا دوژمنایەتیی   دژی ئێرانی   لەبەرگرتووە  وتی : دەوڵەتی ئەمریکا تا ئێستا  لە هیچ کردەوەیەکی نێونەتەوەیی  قەبووڵکراو بۆ هاوکاری لە گەڵ ئێران کەڵکی وەرنەگرتووە . وەزیری دەرەوەی ئێران  هەروەها سەبارەت بە گۆڕانکاریە  ئاسایشیەکانی ناوچەکە،  وێڕای ئاماژە بە  پێشینەی  مێژوویی  عەرەبستانی  سەعوودی  بۆ لاگری  لە تاقمە توندڕوەکان وتیشی : کاتی ئەوە گەیشتووە  کە  عەرەبستانی  سەعوودی  لە باتی  بەرهەمهێنانی  تاقمە  تڕوڕیستی و دیکتاتوڕەکان  ڕوو بکاتە  دامەزراندنی  ئاسایش و ئاشتی . زەریف  وێڕای ئاماژە بە چارەنووسی  دیکتاتوڕەکان و تاقمە تێڕوڕیستیەکان  لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین وتیشی : عەرەبستانی  سەعوودی  هەموو  ئەو مارانەی  وا  لە ماوەی  40   ساڵی  ڕابردوودا   بەرهەمی  هێناوە   وەکوو   سەدام   تالیبان  و داعش  لە  ئاکامدا  خودی  ئەو  وڵاتەی  گەستووە .  وەزیری   دەرەوەی   ئێران  سەبارەت  بەپەلاماری  عەەربستان  بۆ سەر  یەمەنیش  جەختی کرد  : تەنیا  ڕێگای کۆتایی هێنان  بە قەیرانی  یەمەن  کەڵک وەرگرتن  لە  ڕێکاری  سیاسیە .

Dec 07, 2017 20:48 Asia/Tehran
بۆچوونت