•  ئەمریکا بە دوای لاوازکردنیی بەرجام و پاشەکشەی ئێرانە لە ڕۆڵی سەقام بەخشی لە ناوچە دا

بەڕێوە بەری ئەنجوومەنی ستراتژیکی پێوەندییە دەرەوەییەکانی ئێران وتی: ئەمریکا بەدوای لاوازکردنیی بەرجام و پاشەکشەی ئێرانە لە ڕۆڵی سەقام بەخشی لە ناوچە دا.

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا ،" عەبدوڕەزا فەرجی ڕاد"  بەرێوە بەری گشتی ئەنجوومەنی  ستراتژیکی پێوەندییەکانی دەرەوەیی ئێران شەوی چوار شەممە لە کۆبوونەوەی ستراتژیکی پێوەندییە دەرەوەییەکان  کە بە ئامادە بوونی باڵویزانی سوید، ئیتالیا و بەریتانیا لە تاران دا بەڕێوە چوو، بە باسکردنیی ئەوەی ئەمریکا بەرجام بە فەرمی هەڵناوەشێنێتەوە بەڵاکوو بەدوای لاوازییەتی، وتیشی: ژمارێک لە مەسەلە ئابوورییەکان لە ئێران سەرچاوەیان لە بنپێکردنیی بەرجام و پێشگرتن لە جیبەجیبوونی دروستی ئەو لەلایەن ئەمریکاییەکانەوە دەکات .

 فەرجی ڕاد بە بیرهێنانەوەی ئەم باەبەتە کە ڕەخنە و بەیانکردنیی ناڕەزایەتیی گەلی ئێران لە حاند مەسەلەکانیی ئابووری هەر بەهۆیی هەر ئەم بنپێکردنەوەی بەرجامە لە لایەن ئەمریکاییەکانەوە .

 باڵوێزی پێشووی ئێران لە نەرویج و هەنگاریا هەر وەها لە سیاسەتی دوو افقییانەی ژماریک لە وڵاتان و ئەمریکا لە ابرەی مانای دیمۆکراسی ەخنەی گرت و وتیشی: جۆن ناڕەزایەتیی دەربرینەکانی خەڵکی لە ئەوروپا، فەرەنسا، بەریتانیا ، ئەمریکا کەشی ئاوەلا، ئازادی بەیان و بوونی دیمۆکراسی ناو دەنێن، بەڵام ڕەخنە و گازندەی ژمارێک لە خەڵکی ئێران ناوی گرفتەکانی ئابووری  سەرهەڵدان و ئاژاوەیە .

Jan 10, 2018 11:21 Asia/Tehran
بۆچوونت