• کاردانەوەی ئێران بەرامبەر بڕیارنامەی دەستێوەردەرانەی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کاردانەوە بەرامبەر پەسەند کرانی بڕیارنامەی دەستێوەردەرانەی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا سەبارەت بە ئاژاوەگێڕییەکان لە ئێران وتی : پەسەند کراوەی دەستێوەردەرانەی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا ، پرسێکی ڕەت کراوەیە و قەبووڵ ناکرێت .

ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا  ڕۆژی سێ شەممە بە ئیدیعای  پشتیوانی کردن لە  ئازادی بیروڕادەربڕین ، بڕیارنامەیەکی بۆ داکۆکی کردن لە ئاژاوەگێڕان لە ئێران پەسەند کرد  . لەم بڕیارنامەیەدا داوا لە دەوڵەتی ئەمریکا کراوە لە بایکۆتی ئامانجدار و کۆبوونەوەی  نائاسایی لە ئەنجومەنی  ئاسایش و ئەنجومەنی مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوەکان بە دژی ئێران کەڵک وەرگرێ.

بەهرام قاسمی  ڕۆژی چوارشەممە  وێڕای ئیدانە کردنی  بڕیارنامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا ، بەشێوەی نائاوەزمەندانە بە دوور لە مەنتق  و بەپێچەوانەی یاساکانی نێودەوڵەتی ، دەوڵەتی  ئەمریکا بۆ دەستێوەردان لە کاروباری ناوخۆی وڵاتانی  دیکە ئاماژەی دا و وتیشی : کارگەلێک وەک  پەسەند کردنی ئەم بڕیارنامەیە و  قسەکان و هەڵس و کەوتی دوژمنانەی دەوڵەتی ئەمریکا بە دژی گەلی ئێران،  سیاسەتێکی شکست خواردووە.

قاسمی وتیشی  : ئەم چەشنە بڕیارنامە  دووپات کراوە و نومایشی  و سیاسییە نیشاندەری  ماکی ڕاستەقینەی ڕژێمی دەستێوەردەری ئەمریکایە کەلەماوەی چەند دەیەی ڕابردوو،  گەلی مەزنی ئێران  بەجاران شایەتی بووە  .

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتیشی : دەوڵەتی ئەمریکا  لەلایەکەوە  لە هەوڵێکی دوژمنانە و بە بەرزکردنی  دروشمگەلێکی درۆ ئیدیعای داکۆکی لە گەلی ئێران دەکات و لەلایەکی دیکەشەوە بە سەپاندنی بایکۆت زاڵمانە، قەدەغە کردنی  ڕۆیشتنی  شارومەندانی ئێرانی بۆ  ئەو وڵاتە و هەڵس و کەوتی  خراپ خوازانە،  گەلی  خاوەن شارستانیەتی ئێران  ئازار و ئەزیەت دەدات .

قاسمی پێداگری کرد : کاربەدەستانی ئەمریکی دەبێ فێر بن  کە گەلی ئێران ئەم چەشنە سیاسەتانە و ستانداردەکانی دووفاقیانە و دوژمنانە بە دژی وڵاتی خۆیان لە لایەن ئەمریکاوە  بە وردی  دەخەنە ژێر چاوەدێری و ئەگەر  پێویست بێت  لە کاتی خۆیدا  وڵامێکی شیاویان پێ دەدەنەوە.

سەرپەیڤ

Jan 10, 2018 19:24 Asia/Tehran
بۆچوونت