• وەزیری دەرەوەی ئێران: دیالۆگی فەرهەنگیی پێویستییەکی ئاسایشی و گرینگ بۆ هەمووانە

وەزیری دەرەوەی ئێران ، وتووێژ و دیالۆگی فەرهەنگی بە پێویستییەکی ئاسایشی و گرینگ بۆ هەمووان زانی.

بەپێی راپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، محەممەد جەوادی زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ شەممە لە یەکەم کۆبوونەوەی وتووێژە فەرهەنگییە ئاسیاییەکان لەتاران، وتی: ئاسیا، مەکۆی کولتور و بیروهزری جۆربەجۆر و مەڵبەندی ژیار لە کۆمەڵگای جیهانییە.

زەریف وتی: کیشوەری کۆن هەر بەوجۆرەی ئاسیا لەکۆمەڵگای جیهانی بەوناوە دەناسن، سەرچاوەو ئاخێزگەی بیروهزر، فەلسەفە، وتووێژ و دیالۆگ و تێگەیشتنی هاوبەش بووە بەڵام جێی داخی زۆرە کە هەرئەو ئاسیایە ئەمڕۆ شوێنی قەیران، تێکهەڵچوون و کوشت وبڕی فراوانە کە مەودای زۆر گرینگ و درێژخایەنی هەیە لەگەڵ بنەما فەرهەنگی،و بڕواییەکان، ڕوانگە و ئایدۆلۆژیا جۆراوجۆرەکانی ئاسیایە.

وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: ئەگەرچی ئاسیا خاوەن ڕوانگەی جۆراوجۆرە بەڵام ئەوەی وا ئەمڕۆ لەناوچەدا بەتایبەت لە ڕۆژاوای ئاسیا تێدەپەڕێ، لەدژ بنەما فەرهەنگییەکانە.

ئەبوزەر ئیبراهیمی تورکمان سەرۆکی ڕێکخراوی کولتور و پەیوەندییە ئیسلامییەکانیش لە ڕێوڕەسمی دەس پێ کرانی یەکەم کۆبوونەوەی دیالۆگی فەرهەنگیی ئاسیایی، وتی: لەڕۆژگارێکدا کە کۆمەڵگای جیهانی بەرەوڕووی کێشەو ئاستەنگی جۆربەجۆرە، کۆمەڵەی بلیمەتان و بیرمەندانی ئاسیایی لەو کۆبوونەوانە، چەشنێک پێداگری کردنە لەسەر دەور و ڕۆڵ و گرینگایەتی وتووێژ و دیالۆگیی فەرهەنگیی وەک ڕێکارێکی کاریگەر بۆ زاڵبوون بەسەر کێشەو گرفتە ناوچەیی و جیهانییەکانە.

ئیبراهیمی تورکمان وتی: ئەمڕۆکە کولتور، کاریگەرترین و بەهێزترین فەکتەر دێتەئەژمار بۆ هاواهەنگی و هاوهەڵوێستی، لەو ڕووەوە دیالۆگی سازندەو ئامانجمەند بووەتە ئەرکێکی حاشاهەڵنەگر.

یەکەم کۆبوونەوەی دیالۆگە فەرهەنگییە ئاسیاییەکان بریتی لە؛ سێ کۆمیسیۆن لەژێرناوی"ڕۆژهەڵاتی ئاسیا" لە کۆلێژی موتاڵاکانی جیهانیی زانکۆی تاران، کۆمیسیۆنی"نیمچە کیشوەر" لە زانکۆی فیردۆسیی مەشهەد و کۆمیسیۆنی"ئاسیای ناوەندی وقەفقاز" لە بابولسەری مازەندەران بۆماوەی سێ ڕۆژ بەئامادەبوونی بیرمەندانێک لە ئێران و بیست وڵات لە کیشوەری ئاسیا بەڕێوە دەچێ.

 

سەرپەیڤ

Jan 13, 2018 14:05 Asia/Tehran
بۆچوونت