• مۆکرانی ڕێککەوتننامەی گەیاندن و گواستنەوەی ئاسمانی لەنێوان ئێران و ئێراق

سەرۆکی ڕێکخراوی فڕۆکەوانیی ئێران و وەزیری گەیاندن و گواستنەوەی ئێراق، ڕێککەوتننامەی گەیاندن و گواستنەوەی ئاسمانیی نێوان دوو وڵاتیان مۆر کرد .

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی فڕۆکەوانیی وڵات،  لە چاوپێکەوتنی ڕۆژی شەممەی  کازم فنجان حەمامی  ، وەزیری گەیاندن و گواستنەوەی  ئێراق لەگەڵ  عەلی عابدزادە   جێگری وەزیری ڕێگە و بان و سەرۆکی  ڕێکخراوی فڕۆکەوانیی ئێران لە تاران،  دوولایەن دوای ئەنجامدانی وتووێژی تۆکمەوتەواو سەبارەت بە پرسەکانی هاوپێوەند بە فڕینەکانی ئێران و ئێراق، ڕێککەوتننامەی گەیاندن و گواستنەوەی  ئاسمانی نێوان دوو وڵاتیان مۆر کرد  .

بەپێی ئەم  ڕێککەوتننامەیە و پێداگری دوو لایەن سەبارەت بە پێویستی هاسانکاری بۆ سەفەری زیارەتکاران، بواری یاسایی هاوکارییەکانی گەیاندن و گواستنەوەی نێوان دوو وڵاتی ئێران و ئێراق و بواری پەرەی هاوکاری زۆرتر  و پەرەی فڕینەکان  دەستەبەر  کرا  .

هەموو ساڵی زۆرتر لە دوو ملوێن زیارەتکاری ئێرانی بەمەبەستی بەشداریکردن لە ڕێ وڕەسمی ئەربەعینی حسێنی  دەچن بۆ کەربەلا  و بەرپرسانی بەشگەی ڕێگەی ئاسن، فڕۆکەوانی وڵات و گەیاندن و گواستنەوەی نێو جاددەکان بەرنامەی شیاو  بۆ هاسانکاری بۆ هات و چووەکان لەم ڕۆژانە جێبەجێ دەکەن  .

سەرپەیڤ

Jan 14, 2018 13:35 Asia/Tehran
بۆچوونت