• لاریجانی: مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران گۆڕینی داڕشتی ڕێککەوتنی ناڤۆکی قەبووڵ ناکات

سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران وتی : کۆماری ئیسلامیی ئێران بە هیچ لەونێ گۆڕانکاری لە داڕشتی ڕێککەوتنی ناڤۆکی قەبووڵ ناکات .

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، عەلی لاریجانی  سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران لە سەرەتای کۆبوونەوەی ئاشکرای ڕۆژی یەکشەممەی مەجلیس لە کاردانەوە بەرامبەر  کردەوەی ئەم دواییەی ئەمریکا بۆ بایکۆت کردنی ژومارێک کەسایەتی  حەقیقی و مافەوانیی ئێران پێداگری کرد : ئەو قسەیەی سەرۆکی ئەمریکا کە باسی گۆڕانکاری لە  ڕێککەوتنی ناڤۆکی دەکات  بەرابەرە لەگەڵ   تێک دانی تۆکمەوتەواوی ئەم ڕێککەوتننامە نێودەوڵەتییە.

لاریجانی وتیشی: گەرچی هەڵس و کەوتی نادروستی ئەمریکا لە بواری جۆربەجۆر بە چەشنێک بووە کە بایکۆتەکان دەبێتە هۆی شانازییان ، بەڵام زێدە خوازییەکانی ئەم وڵاتە هاوڕێ لەگەڵ سیاسەتی کارچاخ کردن  کارتێکەری نەرێنی  ناوەتە سەر هاوکارییە کانی دیپلۆماتیک .

دوناڵد ترەمپ  شەوی شەوی  شەممە  چواردە  کەس و دامەزراوەی  نوێی ئێرانی  بە بیانووی  پێوەندی لەگەڵ بەرنامەکانی مووشەکی  و مافی مرۆڤی خستوەتە  لیستی بایکۆتەکانی ئەمریکا.

سەرۆکی ئەمریکا هەروەها، چوارمەرج لەوان گۆڕینی هەندێ خاڵی بەرجام، دەسڕاگەیشتن  بە  ماڵپەڕەکانی سەربازی و بایکۆتی مووشەکیی ئێرانی بۆ مانەوەی وڵاتەکەی لە نێو ڕێککەوتنامەی  ناڤۆکی، دیاری کرد  .

سەرپەیڤ

Jan 14, 2018 13:44 Asia/Tehran
بۆچوونت