• ڕۆحانی: ئەمریکا بە وەبن پێ خستنی بەڵێنەجیهانییەکان و بەرجام، بێ ئیعتبار بووە

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی : ئەمریکا هەم لە بواری نێودەوڵەتی و هەم دەستێوەردان لە کاروباری ناوخۆیی ، لە گەلی ئێران شکستی هێناوە.

حەسەن ڕۆحانی  ڕۆژی یەکشەممە لە ڕێ وڕەسمی  کۆتایی نۆیەمی فستیڤاڵی نێودەوڵەتی فارابی لە تاران  وتیشی :  ئەمریکاییەکان لە دووبەش لەبەرامبەر گەلی ئێران تووشی شکستێکی گەورە هاتوون،  یەکێک لەبەشی وە ژێرپانانی  بەڵێنەکانی نێونەتەوەیی و ڕێککەوتننامەی نێودەوڵەتی واتە بەرجام و لەبەشێکی دیکە لە کاروباری ناوخۆیی ئێران کە بیروڕای گشتیی جیهان لە بەرامبەر ئەمریکادا  وەستا.

سەرۆکی ئێران بە ڕاگەیاندنی ئەمەی ئەمریکییەکان نەیانتوانی بە ئیستکبار، دیکتاتۆری و خۆ بە زل زانین  بیروڕای گشتیی جیهانی  وە بن پێ بنێت، وتی : ئەمە شکستێکی  گەورە بۆ ئەمریکا، سەرکەوتنێکی  گەورە بۆ گەلی ئێران بوو.

روحانی وتیشی: ئێران لەبەرجام سەرکەوتنی زۆری بە دەست هێناوە   کە هیچکامی  لە ناوناچێت و کەس  ناتوانێ  لە ناوی بەرێت  .

ناوبراو وێڕای پێداگری لەسەری  ئەمەی   هیچ کات  بەدوای چەکی ناڤۆکییەوە نییە و ئەم پرسە  لە وتووێژەکان و لە هەموو پشکنینەکان  سەلمێندراوە  وتیشی:  هەموو وڵاتان لە بڕیارنامەی نەتەوەیەکگرتووەکان دانیان بەوە داناوە  کە ئێران مافی ئەوەی هەیە لێکۆڵینەوە و پەرەپێدانی درێژە پێ بدات و ئەم سەرکەوتنە قەت لە ناو  ناچێت.

سەرۆک کۆماری ئێران  هەروەها  ئاماژەی  کردە قەیران و ئاژاوەگێڕییەکان و تاوانکارییەکان لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناڤین لە لایەن هەندێ  وڵاتەوە و وتی :  ئەوانەی کە  ڕۆژهەڵاتی ناڤینیان  بەرەوڕووی ئاژاوەوکێشە وقەیران کردووە  لە پرسە کۆمەڵایەتییەکان تێ نەگەیشتوون و لە پیشەسازی و تەکنۆلۆژیاش  بۆ ئاژاوەنانەوە وئ قەیران لە نێو کۆمەڵگەکان کەڵک وەردەگرن  .

Jan 14, 2018 13:49 Asia/Tehran
بۆچوونت