• کوژرانی سێ فەرماندەی داعش لە ئێراق و سووریا

هاوپەیمانیی نێونەتەوەیی باسی کرد لە کوژرانی سێ فەرماندەری هەڵکەوتەی پێکهاتەی تڕۆڕیستی داعش لە ماوەی سێ هەفتەی ئەم دواییە لە ئێراق و سورویا .

بە گوێرەی   ڕاپۆڕتی  ئیسنا    بە گێڕانەوەی  لە ئەلنەشرە ، هاوپەیمانیی نێونەتەوەیی  بە ڕێبەرایەتی  ئەمریکا  لە بەیاننامەیەکدا  ڕایگەیاند  بە دوای  پەلاماری  هاوپەیمانی  نێونەتەوەیی  دژی  تاقمی  تڕۆڕیستی  داعش  لە ئێراق و سووریا لە ماوەی  سێ  هەفتەی  ڕابردوو  سێ  کەس  لە  ڕێبەرانی  هەڵکەوتەی   ئەو تاقمە تڕۆڕیستیە   کوژران کە ئەو کوشتنە   خەسارێکی  قورس بوو بەسەر داعش  کردەوەکانی  لە بڵاو بوونەوەی  زانیاریەکان بوو  و  بووە هۆی  دابەزینی  تواناییەکانی  تڕۆڕیستان  لە  گەڵاڵە داڕشتن و جێ بە جێ کرانی ئوپراسیونی  تڕۆڕیستی  لە  سووریا  و ئێراق و  بە دەر لە  دوو وڵات .  هاوپەیمانیی  نێونەتەوەیی  وتیشی   لە پەلاماری  ئاسمانیی  یەکەمی  دیسامبر  لە ناوچەی  فورات  ئەبوو فەیسەل  و جێگری  ناوبراو   ئەبوو قودامەی  ئێراقی  و 28  نوامبر  موستەفا  کەماڵ جاسم  موحەمەد ئەلزاوی  لە فەرماندەرانی  داعش  لە ئێراق  کوژران . لەو پێناوەدا  جێگری  فەرماندەری  هاوپەیمانیی  نێونەتەوەیی  دژە  داعش  سەرەڕای  ڕاگەیندرانی  سەرکەوتنی  سەربازیی  بەسەر  ئەو  تاقمە تڕوڕیستیە  وشداری  دا سەبارەت  بە  بوونی  تۆڕەکان  و  بنکەکانی  داعش  لە  ئێراق .  ناوبراو  وتی  پوتانسیەڵی  سەربازی ئەرتەشی   ئێراق   بە ڕادەیەکە  کە  ئەو ئەرتەشە  دەتوانێ   درێژە  بداتە  پێ و شوێن گرتنی  بنکەکانی  داعش  و لەناو بردنیان . بە وتەی  ئەو فەرماندە  ئەمریکاییە  درێژەی   لاگری هاوپەیمانی  لە  هێزەکانی  ئێراق  لە قوناغی  دوای  ڕاگەیندرانی  سەرکەوتن  هەروا ماوەتەوە  و هاوپەیمانی  نێونەتەوەیی  لە  پاڵ  ئەرتەشی  ئێراق  هەموو هەوڵی  خۆی  بۆ لەناو بردنی  پاشماوەی  هێزەکانی  تڕوڕیستی  داعش  بەکار دێنێ .

Jan 14, 2018 16:41 Asia/Tehran
بۆچوونت