• سەرۆکی ڕێکخراوەی گەردونگەڕیی ئێران : کۆماری ئیسلامیی ئێران لە زانستی گەردونگەڕی دا لە پلەی یەکەمی ناوچەکەدایە.

سەرۆکی ڕێکخراوەی گەردونگەڕیی ئێران وتی : ئێران لە ڕووی پلەی زانستیی گەردونگەڕییەوە لە ناوچەکەدا لە پلەی یەکەم و لەنێوان وڵاتانی دنیادا لە پلەی یانزەھەم دایە.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی میھر ، مورتەزا بەراری سەرۆکی ڕێکخراوەی گەردونگەڕیی ئێران بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە ئێران نۆھەمین وڵاتێک بووە کە توانیویەتی لە دنیادا سەتەلایەت بەرەو گەردوون بنێرێ، وتیشی: ئەم بابەتە گرینگە لە ماوەی دە ساڵی یەکەمی چالاکییەکانی ڕێکخراوەی گەردوونگەڕیی ڕووی داوە کە دەربڕی دەستەڵاتی زانستوەران و پسپۆڕانی ئێرانییە.

جێگری وەزیری پەیوەندی و تەکنۆلۆژیای زانیارییەکانی ئێران وێڕای پێداگرتن لە سەر ئەمەی کە لە بەرنامەی دە ساڵەی دووەھەم بواری گەردوونگەڕی پێویست بە چالاکی لە گەردوون دا دەکات، چونکو دەستەڵات و ئابووری دوو باڵی پیشەسازیی تەکنۆلۆژیای گەردوونگەڕین، بە ڕاشکاوی وتی: ھاویشتنی سەتەلایت لە بواری دەستەڵاتی گەردونگەڕی دا چالاکییەکی زۆر باش بووە، بەڵام لە حاڵی ئێستادا ئێران لە بواری ئابووریی گەردونگەڕی پێویستی بە ئاڵ و گۆڕی زیاترە.

Jan 14, 2018 21:05 Asia/Tehran
بۆچوونت