• ئەمیر عەبدوڵڵاهیان: دیمەشق زۆرتر لەمە  درێژەی پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنیستی  تەحەموڵ ناکات

حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان یاریدەری تایبەتی سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران لە کاروباری نێونەتەوەیی وتی : دیمەشق درێژەی پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنیستی زۆرتر لەمە قەبووڵ ناکات .

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆتەلەفزیۆن،  حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان ،  ڕۆژی شەممە لەنێو تویتەرەکەی دا نووسی  : کاردانەوە بەرامبەر  دەستدرێژکاری فڕۆکە جەنگییەکانی ئێف شازدەی  ڕژێمی زایۆنیستی بۆسەر دیمەشق  بە ڕاگەیاندنی  ئەمەی کە ئەمریکا وئیسرائیل  دەستیان لە دەستێوەردانی خۆیان بەدژی سوریا هەڵنەگرتووە، نووسی : ڕەوتی گۆڕانکارییەکان نیشان دەدات کە دیمەشق درێژەی پەلاماری مووشەکی و ئاسمانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆسەر خاکی سوریا زۆرتر لەمە تەحەموڵ ناکات .

بەرگری ئاسمانیی سوریا ئەمڕۆ شەممە  لە وڵامی پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆسەر ناوچگەلێک لەم وڵاتە، فڕۆکەیەکی جەنگی ئێف شازدەی ئەم ڕژێمەی پێکا  .

دوای کەوتنەخواری ئەم فڕۆکەیە  ڕژێمی زایۆنیستی پەلامارەکانی   بۆسەر سوریا دەستپێکردەوە بەڵام بەرگریی ئاسمانی سوریاش بەرەنگاری ئەم پەلامارانە بووەوە  .

سوپای ڕژێمی داگیرکەری قودس  دوای  کەوتنە خواری فڕۆکەیەکی جەنگی ئێف شازدەی ئەم ڕژێمە لەلایەن بەرگری ئاسمانیی سوپای سوریا، ئیدیعای بێ بنەما و دووپاتەکراو بەدژی ئێرانی خستە بار باس .

نووسینگەی میدیایی سوپای ڕژێمی ئیسرائیل  بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند : کۆپتەرەکانی ئیسرائیلی  فڕۆکەیەکی بێ فرۆکەوانی ئیرانی کە لەڕێگەی سوریاوە سنووری ئاسمانیی ئیسرائیلی  بەزاند بوو، بەسەرکەوتوویی پێکا و دامەزراوەکانی ئێران لە سوریای داوەتەبەر پەلامار.

بەهرام قاسمی وتەبێزی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کاردانەوە بەرامبەر  ئیدیعای  کاربەدەستانی ڕژێمی زایۆنیستی وتی :  ئیدیعای فڕینی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی ئێرانی و هەروەها دەستێوەردانی ئێران لە سەرنخوونکردنی  فڕۆکەی جەنگی دەستدرێٍژکاری زایۆنیستی  گاڵتەجاڕتر لەوەیە کە بمانەوێ باسی بکەین.

سەرپەیڤ

Feb 11, 2018 09:51 Asia/Tehran
بۆچوونت