• ڕۆحانی: بە یارمەتیی ئێران، گەلانی ناوچە لە دەستی تیرۆریستان ڕزگارییان بووەوە

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی : ساڵێک کە تێپەڕی ، ساڵی سەرکەوتنی گەلی ئێران لەبەرامبەر تیرۆریزم و ساڵێک پڕ لەسەرکەوتن بۆ گەلی ناوچە بوو.

حەسەن روحانی  ڕۆژی یەکشەممە لەنێو ئاپۆڕەی مەزنی گەلی تاران لە ڕێ وڕەسمی ڕێپێوانی سی و نۆیەمین ساڵوەگەڕی سەرکەوتنی ئینقلابی ئیسلامی  پێداگری کرد : یارمەتییەکانی ئێران بۆ گەلی ئێراق و خەڵکی سوریا ، سەرەنجام بوو و گەلانی ناوچە لە دەستی تیرۆریستان ڕزگارییان هات  .

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە ڕاگەیاندنی ئەمەی  پیلانگێڕان  بەنیازی  پارچە پارچە کردنی وڵاتانی ناوچە بوونە، وتیشی : وشیاریی گەلی ئێران و یارمەتی وڵاتانی ناوچە، یەکێتیی نەتەوەیی وڵاتانی دۆستی ئێران لە ناوچەی دەستەبەر کرد .

روحانی وتیشی : وشیاریی گەلی لوبنان و داکۆکیی وڵاتانی دۆستیش  پیلانی ئەمریکا و زایۆنیستی  لەم ناوچەیە پووچەڵ   کردەوە  .

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران   ئاماژەی کردە وتووێژەکانی چەند لایەنە بۆ ئاشتی و سەقامی ناوچە  و وتی : ڕێگەچارەی گرفتەکانی ناوچە، سیاسییە  و دەبێ بەهاوکاری وڵاتانی دیکە بکرێت  سەقام و هێوری  لە سەرانسەری ناوچە بچەسپێندرێت.

سەرۆکی هێزی بەڕێوەبەرایەتیی ئێران هەروەها  ئاماژەی کردە شکستی پەیتاپەیتای  ئەمریکا لەبەرامبەر گەلی ئێران لە گۆڕەپانی نێونەتەوەیی و وتیشی : ئەمریکییەکان بەنیازی دەستوەردان لە کاروباری ناوخۆی ئێران بوون  بەڵام گەلی  ئێران بە یەکێتی، یەکگرتووی و خۆڕاگری ، گەڵاڵە و پیلانی ئەوانیان پووچەڵ کردەوە  .

 روحانی وتیشی :  ئەمریکا لە پرسی بەرنامەی  هەوڵی هاوبەشی ناڤۆکی  واتە بەرجام، تائێستا  چەند جار بۆ لەناوبردنی ئەم ڕێککەوتنە گرینگە ناوچەیی و نێونەتەوەییە هەوڵیان داوە بەڵام  تائێستا  سەر کەوتوو نەبووە و ئەگەر ئەوان بیانەوێ  لەبەرجام  بچنە دەر  ، بەم زووانە زەرەرەکەی  هەست پێ دەکەن.

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران  ئاماژەشی کردە پیلانی ئەمریکا بە دژی قودس، فەلەستین و گەلی ناوچە و  وتی : جیهان لەبەرامبەر  پیلانی ئەمریکا وەستاوە و نەتەنیا وڵاتانی ئیسلامی  جگە لە چەند وڵات، هەموو وڵاتان  نەیارەتییان لەگەڵ ئەم پیلانگێڕییە لە کۆگەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان کردووە.

 

Feb 11, 2018 13:31 Asia/Tehran
بۆچوونت