• رێزگرتنی رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی لە ئامادەبوونی حەماسیانەی گەلی ئێران لە رێپێوانی 22 ی رێبەندان

رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی شەوی رابردوو لە پەیامێکدا رێزی گرت لە ئامادەبوونی حەماسیانە و بەرچاوی گەلی ئێران لە رێپێوانی یەوموڵڵای 22ی رێبەندان .

بە پێی راپۆرتی ماڵپەڕی راگەیاندنی نوسینگەی رێبەری ، رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی لەم پەیامەدا فەرمووی: مەزنایەتیی رێپێوانی ڕۆژی (یەکشەممە) ی گەلی ئێران کە بە بڕوای حیسابگەرانی ورد ، لە ساڵانی رابردوو پڕحەشیمەت تر و پڕ جۆش و خرۆش تر بوو ، وڵامێکی بەبڕشتانە و دەمکوتکەر بوو بۆ بیاینیەکان و دوژمنان و سست پەیمانان .

بەڕێزیان بە ئاماژە بەوەی کە دوژمن بە پشت بەستن بە خەیاڵی ناتەواو و نادروستی خۆی لە ئێران و ئێرانی ، هەموو توانا و هەوڵی پڕۆپاگەندەیی خۆی لەسەر ئەوە دانابوو کە 22 ی رێبەندانی ئەمساڵ بێ ڕۆنەق و ڕەنگە دژی خۆی لێ بکات جەختی کردەوە ، گەلی ئێران بە کردەوە زیندووبوون  و لە گەشەدابوونی شۆڕشی ئێسلامی ئێرانی خستە بەرچاوی دوژمن و پێبەند بوون بە ئارمانجەکانی ئیمام خومەینی (رە) بنیاتنەری کۆماری ئیسلامیی ئێرانی بە دروشمەکان و ئامادەبوونی گەرمی ،بە دەنگی بەرز کردە هاوار .

رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بەپێداگری لەسەر ئەوەی کە لێبڕان و بەرچاوڕوونیی گەلی ئێران ، رووداوێکی گەورە و بەرچاوی ئافراند ، فەرمووی : نەعرەتەی گەلی ئێران دوژمن پاشەکشە پێ دەکات و لێبڕاویی بەبڕشتانەی ، هاوکێشە هەڵەکانی ئەوان تێک ئەدات .

بەڕێزیان لە بەرپرسانی ویست رێزی ئەم دیاردە  دەگمەنە بزانن و بە راوەستاویی تەواو و ورەی شۆڕشگێڕانە و کردەوەی جیهادیی خزمەت بە گەلی ئازیزی ئێران و بەرگری لە ئارمانجەکانی شۆڕش بکەن .

رێپێوانی سی و نۆهەمین ساڵهاتی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران رۆژی یەکشەممە هاوکات لە  تاران و زیاتر لە هەزار شار و چوار هەزار ئاوایی لە سەرانسەریی ئێرانی ئیسلامی شکۆمەندانە بەڕێوەچوو .

شۆڕشی ئسلامیی ئێران یازدەی شوباتی 1979 بە رێبەرایەتی حەزرەتی ئیمام خومەنی (رە) بینیاتنەری کۆماری ئیسلامیی ئێران لە دژی رژێمی پەهلەوی سەرکەوت .

سەرپەیڤ

Feb 12, 2018 09:35 Asia/Tehran
بۆچوونت