•  بەڕێوە چوونی کۆبوونەوەی لێکدانەوەی پێوەندییە دوو لایەنە و ناوچەییەکانی ئێران و تورکیا لە ئەستەمۆل دا

کۆبوونەوەی هاوبەشی لێکدانەوەی پێوەندییە دوو لایەنە و ناوچەییەکانی ئێران و تورکیا ڕۆژی سێ شەممە بە ئامادە بوونی کارناسان دیپلۆماتەکانی دوو وڵات لە ئەستەمۆڵ دا بەڕێوە چوو .

بە گوێرەی ئیرنا؛  لەم کۆبوونەوەیە  کە دەیەمین کۆبووەنوەی هاوبەشی ئێران و تورکیا دێتە ئەژمار ، کارناسی و دیپلۆماتەکانی دوو وڵاتی تورکیا دێ، کارناسان و دیپلۆماتەکانی دوو وڵات لە دەڤەری پێوەندییەکانی تاران و ئانکارا، پرسەگەلێک بۆ وێنە ڕێگاکانی  بردنە سەرەوەی پێوەندییەکان، بنچینەیی کردنیی پێوەندییەکان وشێوەکانی پاوەجێی کردنەوەی پێوەندیی دوو لایەنەیان لێکدایەوە . 

 کارناسان  و دیپلۆماتەکانی ئێران و تورکیا لە دەڤەری ناوچەیی یش لە بارەی شێوەکانی پاوەجێی کردنیی هاوکارییەکان بە گوێرەی  بنەماگەلێک وەک پاراستنی سەروەری وڵاتان، پاراستن لە سنوورەکانی وڵاتان و خەبات  دژی دەمار گرژی و پەرەی ئیعتداڵ خوازی بێرو ڕایان گۆڕیوە .

 " سەید محەممەد کازم سەجاد پور" سەرۆکی ناوەندی مۆتالەکانی سیاسی و نێو دەوڵەتی وەزارەتی  دەرەوەی ئێران لەم کۆبوونەوەیەوە دا وتی: کارناسانی تورکیا و ئێران بە ئامادە بوون لە وەها کۆبوونەوەگەلێک، ڕۆلێکی کاریگەریان لەمەڕ قووڵتر کردنەوەی پێوەندییەکانی دوو لایەن بەڕێوە بردووە .

 سەرۆکی ناوەندی مۆتالەکانی سیاسی و نێو دەوڵەتی وەزارەتی دەرەوەی ئێران هەر وەها بە باسکردنی ئەوەی ئەمریکا لە ناوچە سەرنج ناداتە یاسای نێو دەوڵەتی ، بەڕاشکاوی وتی:  ئەمریکا تەنانەت بە هاوپەیمانەکانی خۆی ئەمەگدارە و هەربۆیە، تورکیا ئەمرۆ نیگەرانی ئاسایشی خۆیەتی.

 

Feb 14, 2018 09:11 Asia/Tehran
بۆچوونت