• زەریف: ئێران لە هیچ چەشنە هاوکارییەک بۆ بنیات نانی ئێراق درێخی ناکات

وەزیری دەرەوەی ئێران وتی : کۆماری ئیسلامیی ئێران هەر ئەو جۆرەی کە بۆ بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریستان لە تەنیشت دەوڵەت و گەلی ئێراق بووە، لە بنیات نانەوەی ئێراقیشnh لە هیچ هاوکاری و بەشدارییەک درێخی ناکات .

محەممەد جەواد زەریف  وەزیری دەرەوەی ئێران ڕۆژی چوارشەممە لە پەراوێزی  کۆنفرانسی نێودەوڵەتی بنیات نانەوەی ئێراق لە کوێت لە دیدار لەگەڵ  حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیران وتی  :  ئێراق شەریکی گرینگی  سیاسی و ئابووری بۆ ئێرانە  . 

زەریف بە ئاماژەدان بە هۆگری گەل و دامەزراوەکانی ئابووری و بازرگانی ئێرانی  بەرامبەر ئامادەبوون لە ئێراق  ، هیواداری دەربڕی  ئاستی هاوکارییەکانی دوو وڵات بەتایبەتی لە بواری ئابووری و بازرگانی گەشەیەکی سەرنج ڕاکێشی هەبێت.

حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی ئێراقیش لەم دیدارەدا  ، دەوری کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ بەرەنگار بوونەوەی داعش و ئازاد کرانی خاکی ئێراق لە دەستی تیرۆریستانی بە سەرنج ڕاکێش و بێ وێنە وەسف کرد .

حەیدەر عەبادی هەروەها بەشداری کۆمپانییەکانی ئێرانی لە ئۆپراسیۆنی بنیات نانەوەی ئێراق و جێبەجێ کردنی پڕۆژەکانی عومرانی بە گرینگ و جێی پێزانین زانی .

کونفرانسی نێونەتەوەیی بنیات نانەوەی ئێراق لە ڕۆژی دووشەممە دوازدەی فڤرییەوە بۆ ماوەی سێ ڕۆژ لە کوێت بە بەشداری چالاکانی بانکی، بازرگانی و کاربەدەستانی سیاسی زۆرتر لە پەنجا وڵاتی جیهان دەستی بەکارکردووە.

Feb 14, 2018 19:34 Asia/Tehran
بۆچوونت