•  ڕۆژی دار ناشتن لە ئێران

ئەمڕۆکە لە زۆربەی وڵاتانی دونیا ڕێزدەگرن لە ڕۆژی ناشتنی دار و لەم ڕۆژە دەست دەدەنە ناشنی نەمامی جۆربەجۆر . هەڵبەت بەرواری ئەم ڕۆژە بەسەرنجدان بە ئاو و هوای هەر وڵاتێک جیاوازە.

داڕناشتن لە ئێران  خاوەن پشتوانەیەکە لە هۆگری نەتەوەیی و نەریتیی مێژوویی. مێژوو نیشان دەدات کە ئێرانییەکان لە کۆەەوە  جەژنی تایبەتیان هەبووە و لەم چەژنانەدا دەستیان داوە ناشتنی دار و ڕێزی زۆیان لە خاک و کشت وکاڵ گرتووە.

بەشداری منداڵان لە  ڕۆژی دار ناشتن لە ئێران

لە ئێران ڕۆژی ناشتنی دار پازدەی ڕەشەمەی هەموو ساڵێ بەڕێوە دەچێ و خەڵک بە ئامادەبوون لە پارکەکان، دارستانەکان و شوێنە جۆربەجۆرەکانی شار دەست دەکەنە  ناشتنی دار و نەمام.

ئایینی پیرۆزی ئیسلامیش مرۆڤ هان دەدات وبانگی دەکات بۆ ناشتنی دار و ژومارێک لە کەسایەتییەکانی مەزنی ئایینیش  ئەم کارەیان کردووە.

حەزرەتی عەلی (ع) لە مەدینە باخ و باخاتی خورمای زۆری هەبووە و زۆربەیانی لە ڕێگەی خودا وەقف کردووە. 

بەشداری خاتوونەکان لە ڕۆژی دار ناشتن لە ئێران

پێغەمبەری خۆشەویستی ئیسلام (د.خ)  دەفەرموێ : ئەگەر کەسێک دارێکی ناشت یان مەزرایەکی کشت و کاڵی هەبوو و مرۆڤەکان و ئاژەڵەکان یان پەلەوەران کەڵکیان لێ وەرگرت، ئەم کارە وەک سەدەقەیەک لەلایەن ئەو کەسەوە دێتە ئەژمار. 

 ڕۆژی دار ناشتن لە ئێران

ڕۆژی ناشتنی دار باشترین بیانووە بۆ ئەوەی کە ئێمە ڕێز لە ژینگە بگرین و بۆ بووزاندنەوەی هەوڵ بدەین.

سەرپەیڤ

Mar 06, 2018 11:07 Asia/Tehran
بۆچوونت