• چاوپێکەوتنی سەرۆکی لیژنەی نێونەتەوەیی خاچی سوور لەگەڵ  وەزیری دەرەوەی ئێران

وەزیری دەرەوەی ئێران وتی : کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەوپەڕی هەوڵی خۆی بۆ کەمکردنی رەنج و کوێرەوەری خەڵکی شەڕ لێدراوی سوریا و یەمەن و ناردنی یارمەتی مرۆڤدۆستانە بۆ گەلی ئەم دوو وڵاتە دەدات .

محەممەد جەواد زەریف  وەزیری دەرەوەی ئێران ڕۆژی یەکشەممە لە چاوپێکەوتن لەگەڵ  پیتەر مائورێر  سەرۆکی لێژنەی  نێونەتەوەیی خاچی سوور لە تاران سەبارەتبە پرسەکانی ناوچە وتووێژی کرد  . 

سەرۆکی لێژنەی نێونەتەوەیی خاچی سووریش   ئیرادە و ورەی  ئەو لیژنەیەی  بۆ درێژەی وتووێژەکان و هاوکاری لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران سەبارەت بە گڕینگترین  گرفتی  مرۆیی هاوپێوەند بە بوونی قەیرانی مرۆیی لە هەندێ  وڵاتی ناوچە لەوان سوریا، یەمەن و ئێراقی  بە ئاگاداری وەزیری دەرەوەی ئێران گەیاند  . 

هەروەها گۆڕانکاری مرۆیی لە سوریا لە نموونەی پێویستی وەدەرنانی خەڵکی ئاسایی ناوچەی شەڕتێکەوتووی غووتەی ڕۆژهەڵاتی و درێژەی  ناردنی یارمەتی مرۆڤدۆستانە بۆ دانیشتوانی بەندکراوی  ئەو ناوچەیە ، لەم چاوپێکەونە  خرایە بەرباس و لێکۆڵینەوە.

پێویستیی ئاگربڕی خێرا لە یەمەن و ناردنی یارمەتی دەرمانی و خۆراکی بۆ خەڵکی ئەو وڵاتە لە تەوەرەکانی باسکراوە لە چاوپێکەوتنی محەممەد جەواد زەریف  وەزیری دەرەوەی ئێران و پیتەر مائورێر ی سەرۆکی لێژنەی نێونەتەوەیی خاچی سوور بوو  . 

Mar 11, 2018 19:23 Asia/Tehran
بۆچوونت