• عەراقچی: سزادانی هۆکارانی پەلامار بۆسەر باڵوێزخانەی ئێران لە لەندەن پێوشۆین دەگیردرێت

جێگری رامیاریی وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: پرۆسەی سزادانی دەستدرێژکاران بۆسەر باڵوێزخانەی ئێران لە لەندەن درێژەی هەیەو سزادانی هۆکارانیی ئەو پەلامارە لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی ئێران پێوشۆین دەگیردرێت.

 ژمارێک کەس کە خۆیان بە لایەنگری فرقەی شیرازی لە قلەم ئەدەن ، ٩ مارچ  پەلاماری باڵویزخانەی ئێران یان دا لە لەندەن . فرقەی شیرازی کە لەو وەک "شیعەی بەریتانی" ناو دەبەن، لە ژێر کارتێکەری کەسێک بە ناوی "سادق شیرازی"ـیە ؛ ئەم فرقەیە سووکایەتی بە بەها پیرۆزەکانی ئەهلی سۆننەیش دەکات .

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، "عەبباس عەراقچی" رۆژی چوار شەممە لە پەراوێزی دانیشتنی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسەتی دەرەوەیی مەجلیسی  ئێران، وتیشی:   وەزارەتی دەرەوەی ئێران خەریکی پێو شۆینگرتنی کەمتەرخەمی پۆلیسی بەریتانیایە لەمەر لە پێوشوێن نەگرتنی ڕێو شۆینی پێویست بۆ دابینی ئاسایشی بالوێزخانەی ئێران لە لەندەن.

 جێگری سیاسی وەزیری دەرەوەی  ئێران بەڕاشکاوی وتی: لەم ڕووداوە دەوڵەتی بەریتانیا بە فەرمی لە ئێران داوای لێبوردنی کردووە و هەروەها پەژارەی خۆی بە هۆی ڕووداوەکە راگەیاندووە، ووشەی " داوای لێبووردن"یان بەکار هێناوە و ئەرکمەند بوون کە ئاسایشی بالوێزخانەی ئێران  زۆرتر بکەنەوە و ئەم کارەیان تا بە ئێستا ئەنجام داوە. ئەو لەبارەی دەستدرێژی بۆ سەر شۆینی مانەوەی باڵوێزی ئێران لە ئۆتریش وتی: ئەم ڕووداوەیش خەریکە پێو شۆیندەگیردرێت و وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە پێوەندی لەگەڵ وڵاتە ئەوروپاییەکان بۆ دابینی گیانی باڵویز ، کارمەندان، دیپلۆماتەکان و پاراستنی شۆینەکانی دیپلۆماتیکی ئێران ڕاویژی کردووە .

"عەلائەدین برۆجێردی" سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتمانی مەجلیسی  ئێران یش لە بارەی پەلامار بۆ سەر باڵوێزخانەی ئێران لە لەندەن، وتی: دەوڵەتی بەریتانیا لەم پرسە دا بە خەمساردی هەنگاوی هەڵگرتووە و بە لەونێک نەجوولنەوە کە  مەجلیسی  ئێران بۆ بەرەڤانیی لە قازانجی نیشتمانی، بڕیاری تر بگرێت.

Mar 14, 2018 12:05 Asia/Tehran
بۆچوونت