• جەهانگیری :  ئەمریکیەکان بەنیازی کوسپ و تەگەرە نانەوە لەسەر ڕێگای هێزمەندی ئێرانن

جێگری یەکەمی سەروکی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەئاماژەدان بە کشانەوەی ئەمریکا لە کۆهەنگاوی ناڤۆکی وتی : ئەمریکایەکان بەنیازی کۆسپ و تەگەرە نانەوەn لەسەر ڕێگای هێزمەندیی ئێران .

ئیسحاق جەهانگیری  ڕوژی  شەممە لە ڕێ وڕەسمی کۆتایی  پیشانگەی نێونەتەوەیی کتێبی  تاران بە ڕاگەیاندنی ئەمەی  دوای  هاتنە سەر کاری دوناڵد ترەمپ لە ئەمریکا، ئەم وڵاتە هەوڵی دا  ڕەوشێکی هێور  زاڵ بکات بەسەر  ئابووری ئێران ، وتی :  ئەمریکییەکان  چاوەڕوان بوون کاتێک کە باسی کشانەوە لە بەرجام دەخەنە ڕوو  ئابووری ئێران تووشی کێشە بێت بەڵام  بچووکترین  ڕووداوێک لەم بوارە  دا لە ئێران نەقەوماوە  . 

جەهانگیری بە ئاماژەدان بە بێ  بەڵێنییەکانی ئەمریکا لە کاتی  جێبەجێ  بوونی  کۆهەنگاوی ناڤۆکی  لە زانیڤەری ساڵی 2016   وتیشی :  ئەمریکاییەکان دوای  جێبەجێ کرانی ڕێککەوتنی ناڤوکی  هیچ کارێکی  جیددییان  بۆ هاتنە دی  بەڵێنەکانی خۆیان و هاتنەدی مافی گەلی ئێران  نەکرد و کشانەوەیان لە کۆهەنگاو لە یەکەم قۆناخ  زەبری لە ئیعتباری نێودەوڵەتی ئەوان دا  . 

جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئێران  هەروەها  بە ڕاگەیاندنی ئەمەی ئەمریکا  لەگەڵ هاوپەیمانانی  خۆی بەجاران بۆ  کشانەوە لەبەرجام   وتووێژی کرد  و وتی :  ئەمریکا بە هەماهەنگی ڕژێمی زایۆنیستی و عەرەبستان لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی کشایەوە.

دوناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا  هەشتەمی مانگی مەی  2018  بە دووپات کردنی  تۆمەتە بێ بنەماکانی بە دژی ئێران، کشانەوەی واشینگتۆن لە کۆهەنگاوی ناڤۆکی  و گەڕانەوەی بایکۆتەکانی ناڤۆکی بە دژی ئێرانی  بۆ ماوەی سێ هەتا شەش مانگی داهاتوو ڕاگەیاند.

ئادار 13, 2018 07:24 Asia/Tehran
بۆچوونت