• بروجێردی: ئێران ئامادەی بنیاتنانەوەی بەتەواوەتی سووریایە

سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نەتەوەیی و سیاسەتی دەرەوەیی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران وتی : تاران ئامادەیی دانی هەرچەشنە یارمەتیەکی هەیە بۆ بنیاتنانەوەی سووریاو هیوادارین بە هاوکاری و بەشداری دۆستانی سووریایی هەرچی خێراتر ڕەوتی بنیاتنانەوەی ئەو وڵاتە دەست پێ بکرێت.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی پەرلەمان،  عەلائەدین برووجێردی،  ڕۆژی چوارشەممە لە چاوپێکەوتنی  عەلی شێخ  نوێنەری  پەرلەمانی  سوریا لە تاران وتی  : ئێران و سوریا لە توانایی بەرفراوان  بۆ پەرەی زۆرتر لە ڕابردووی هاوکارییەکان لە بوارەکانی سیاسی، ئابووری، سەربازی و نێونەتەوەیی بەتایبەتی دوای قەیرانی داعشیان هەیە.

سەرۆکی کۆمیسیۆنی  ئاسایشی نەتەوەیی پەرلەمانی ئێران هەروەها  بە ئاماژەدان بە پەلامارەکانی ئەم دواییەی ئەمریکا و هاوپەیمانانی  ڕۆژاوایی ئەم وڵاتە بۆسەر سوریا ، ئەوەی بە  هەنگاوێکی  شکست خواردوو  بەمەبەستی   بووژاندنەوەی ئابرووی لە دەست چووی  و دانی ورە بە تیرۆریستانی تەکفیری  زانی .

عەلی شێخ  نوێنەری پەرلەمامنی سوریاش لەم چاوپێکەوتنەدا وێڕای ڕێزگرتن لە داکۆکییەکانی ئێران لە گەل و دەوڵەتی سوریا وتی : ئینقلابی ئیسلامیی ئێران  لایەنگری هەموو پیرۆزایەتی و بایخەکان بەتایبەتی پرسی  قودس بووە و هەوڵی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە تەواوی لە پێناو  بەرژەوەندی وڵاتانی ئیسلامی و عەرەبییە.

سەرپەیڤ

ئادار 16, 2018 19:37 Asia/Tehran
بۆچوونت