• ڕێپێوانی سەرانسەریی خەڵکی  ئێران  بۆ شەرمەزارکردنی دڕندەکاریەکانی  ڕژیمی زایونی

لەیەکەمین هەینی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان دا ڕێپێوانی سەرانسەریی خەڵکی ئێران بۆ شەمەزارکردنی دڕەندەکاریەکانی ڕژیمی زایونی دژی گەلی فەلەستین بەڕێوە چوو .

چینە جۆراوجۆرەکانی خەڵکی ئێرانی ئیسلامی  ڕۆژی هەینی  لە دووهەمین ڕۆژ لە مانگی  پیرۆزی ڕەمەزان دوای بەڕێوە چوونی نۆێژی هەینی   بە ئامادە بوون لە شەقامەکان ، دڕندەکاری زایونیەکانیان  لە ڕۆژی نەهامەت  و هەروەها  گواستنەوەی  باڵوێزخانەی  ئەمریکا بۆ بەیتولموقەدەسیان  شەرمەزار کرد . خۆپیشاندەران  لە شەرمەزار کردنی  جەنایەتەکانی    ئەمریکا  و ڕژیمی زایونی  لە ناوچە و بێ دەنگە لێکردنی  ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکان  لە هەمبەر  ئەو جەنایەتگەلە  دروشمی  نەمان بۆ   ئیسرائیل  " نەمان بۆ ئەمریکا  " نەمان بۆ ئالی سەەعوود   و هەیهات من الزلەیان  "بەرز کردەوە  .خەڵکی ناوچەکانی دیکەش  لە ڕۆژانی ڕابردوو   بۆ شەڕمەزار کردنی  دڕندەکاریەکانی ڕژیمی زایونی  کە لە ڕۆژی نەهامەتی  14  مای  دەیان فەلەستینییان  شەهید کرد   ڕێپێوانێکی  ئاشتیخوازانەیان  بەڕێوە برد   و   ڕەخنەیان گرت  لە  بێ دەنگە لێ کردنی کۆمەڵگای جیهانی  لە هەمبەر   ئەو دڕندەکاریگەلە .  خەڵکی کەرتی غەززە   دووشەمە  14  مای  بە کرانەوەی  باڵوێزخانەی  ئەمریکا  لە قودسی داگیرکراو و هەروەها بە بۆنەی   ساڵڕۆژی  دەرکردنی فەلەستینیەکان  لە سەرزەوینەکانی خۆیان  خۆپیشاندانیان کرد  کە لەو خۆپیشاندانە  زیاتر لە  60  فەلەستینی  بە زەبری گولەی سەربازانی  زایونی  شەهید کران   و لانیکەم  3000  کەسیش  بریندار کران .  

ئادار 18, 2018 16:13 Asia/Tehran
بۆچوونت