• رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی : رێگاچارەی لۆژیکانەی ئێران بۆ فەلەستین ، ریفراندۆم لە فەلەستینیە رەسەنەکانە

رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی بە رەخنەگرتن لە بێدەنگەی ئوروپیەکان لە بەرامبەر تاوانکاریەکانی رژێمی زایۆنی لە غەززە و قودس ، جەختی کردەوە بۆ دیاری کردنی چەشنی حکومەت لە وڵاتی مێژوویی فەلەستین دەبێ لەسەر بنەمای شێوەیەک کە هەموو جیهان قەبوڵیەتی گەڕانەوە بۆ رای گشتیی بکرێ و لە هەموو فەلەستینیە رەسەنەکان بریتی لە موسوڵمان و یەهوودی و مەسیحی کە لانیکەم هەشتا ساڵ لەم خاکەدا نیشتەجێ بوونە چ لە نێوخۆ و چ لە دەرەوەی ناوچە داگیرکراوەکان کۆپرسی و راپرسی بکرێ .

بە پێی راپۆرتی ماڵپەڕی راگەیاندنی رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ، ئایەتوڵڵا خامنەیی دوانیوەڕۆی یەکشەممە لە دیداری سەدان کەس لە مامۆستایان ، ئەندامانی لیژنە زانستیەکان و توێژەرانی زانکۆکان و ناوەندەکانی زانستیی ئێران فەرمووی ، ئەم گەڵاڵەیەی کۆماری ئیسلامیی کە بە فەرمیی لە رێکخراوی نەتەوەکان دا تۆمار کراوە ئایا بە گوێرەی ئەو یاسا و رێسایانە نیە کە جیهان قەبوڵیەتی ؟ ئەی بۆچی ئوروپیەکان ئامادە نین تێی بگەن ؟

ئایەتوڵڵا خامنەیی بە ئاماژە بە خۆمەزلووم نیشاندانی شمری سەردەم واتە سەرۆک وەزیرانی مناڵکوژی رژێمی داگیرکەری قودس لە سەردانی ئوروپادا فەرمووی : ئەم تاوانکارە کە سەرتۆپی هەموو ستەمکارانی مێژوویە بە درۆ بە ئوروپیەکانی گوت ئێران دەیهەوێ ئێمە و چەند ملوێن جوولەکە لە بەین ببات لە کاتێک دا کە رێگاچارەی ئێران  بۆ پرسی فەلەستین تەواو لۆژیکانە و لەسەر بنەمای دیموکراسیە .

رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئاماژەی کردە جێگە و پلەی کۆماری ئیسلامی لە نێو زۆربەی گەلاندا و فەرمووی ، ئێرانی ئسلامیی لە نێو حکومەتە زۆردار و بێ نرخەکاندا زیاترین دوژمنی هەیە وەک چۆن لە نێو ئاپۆرەی گەلانی ناوچەکە و زۆربەی وڵاتاندا ، ئابڕوو و لاگر و داشداری هەیە و هەر ئەوە وایکردووە کە دوژمنانی چەپەڵ هەمیشە لە بیری پیلاندا بن کە بە کەرەمی ئیلاهیی لە بەرامبەر گەلی ئێران و کۆماری ئسلامییدا هەروا نوشوستی دێنن .

ئایەتوڵڵا خامنەیی لە درێژەدا زانکۆی لە ناوەندە زۆر گرنگەکانی " بارهێنانی هێزی ئاوەزمەندی وڵات " ناوبرد و بە شیکردنەوەی سێ پێویستیی بنەڕەتیی زانکۆکان واتە " تێکەڵ بوون لە گەڵ پرس و کێشەکانی وڵات " ، " بارهێنانی فەرهەنگیی ، ئەخلاقیی و شوناسیی خوێندکاران " و " گۆڕانکاریی هەمیشەیی و چاکسازیی بەردەوام لە شوێنە ئەکادیمیەکان " جەختی کردەوە : پرس و کێشەکانی وڵات دەبێ زانایانە چارەسەر بکرێن و بەکارهێنانی توانایی و پتانسێلی زانکۆکان و مامۆستایان و دەستانی بە توانا و خاوەن بەهرەی لاوانی کۆڵنەدەر و بە ئامانج لەم ڕێگایەدا ، ئێجگار بنەمایی و گرنگە .

رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ، ئەزموونی پیتاندنی سەتی بیستی بە نموونەیەکی درەوشاوە لە توانایی و بەهرەی لاوانی وڵات زانی و فەرمووی : لە دەورەیەک دا کە بۆ فرۆشی ئۆرانیۆمی پیتێندراوی سەتی بیست شەرت و مەرجیان دانابوو و هەندێ لە بەرپرسانیش هۆگری پێدانی ئیمیتیاز بوون لەمبارەوە ، بە هەوڵی گەنجان و بە پێداگریی و خۆڕاگریی توانیمان بە ئۆرانیۆمی سەتی بیست بگەین و دونیا لەوپەڕی ناباوەڕی دا بینی کە ئێمەپێویستیمان بە ئۆرانیۆمی ئەمریکا وروسیا و فەڕەنسە نیە .

سەرپەیڤ

Jun 11, 2018 07:24 Asia/Tehran
بۆچوونت