• دی میستورا باسی کۆبوونەوەی بەرپرسانی ئێرانی، ڕووس و تورکیای کرد

نێردراوی تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوەکان بۆ سوریا ڕایگەیاند : بەرپرسانی باڵا لە ڕوسیا، ئێران و تورکیا لە ژنێڤ لە بەرواری هەژدە و نۆزدەی ژووئەن، چاویان بە یەکتر دەکەوێ.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیسنا،  ستفان  دی میستورا  نێردراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ سوریا لە بەیاننامەیەک  وتی :  ژومارێک لە بەرپرسانی باڵای  ڕووسیا، ئێران و تورکیا لە ژنێڤ لەبەرواری  هەژدە و نۆزدەی ژووئەن چاویان بەیەک دەکەوێ و  سەبارەت بە پێکهاتنی لیژنەی  یاسای بنەڕەتی سوریا ، وتووێژ دەکەن  . 

دی میستورا  وتی کە وڵاتانێکی دیکەش بۆ ئەنجامدانی  وتووێژ سەبارەت بە م پرسە لە بەرواری  شیاو، بانگ دەکرێن.

بەرلەمە نێردراوی  نەتەوەیەکگرتووەکان  بۆ هەڵبژاردنی ئەندامانی ئەم لیژنەیە ببوونە بەرپرس کە پێش بینی دەکرێت  ئەم لیژنەیە دیسان یاسای بنەڕەتی سوریا  دیاری بکەن کە ئەمەش ڕێگە بۆ بەڕێوە چوونی هەڵبژاردنی نوێ  وەک بەشێک لە چاکسازییەکانی  سیاسی لە قۆناخی دواتر دوای شەڕ، دەکاتەوە.

Jun 13, 2018 18:40 Asia/Tehran
بۆچوونت