• قاسمی: کردەوەی پەرلەمانی کەنەدا، هەڵەیەکی ستراتژیکە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کاردانەوە بەرامبەر پەسەند کرانی گەڵاڵەی بەرتەسک کردنی پێوەندی لەگەڵ ئێران لە پەرلەمانی کەنەدا، ئەم گەڵاڵەیەی بە هەڵەیەکی ستراتژیک وەسف کرد .

پەرلەمانی کەنەدا ڕۆژی سێ شەممە بە پەسەند کردنی گەڵاڵەیەک، دەوڵەتی ئەم وڵاتەی  لە درێژەی هەرچەشنە وتووێژ بەمەبەستی دامەزراندنی  پێوەندی سیاسی لەگەڵ ئێران، بوارد  . 

بەهرام قاسمی ڕۆژی چوارشەممە وێڕای ئیدانە کردنی  پەسەند کرانی ئەم گەڵاڵەیە لە پەرلەمانی کەنەدا وتی  : خرانەبەر باسی وەها کەڵاڵەیەک لەبەر  نەبوونی زانیاری دروست وشیاوی یاسادانەرانی  کەنەدایی هەڵوێستی  ڕوون و مەنتقی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەرەنگار بوونەوەی دیاردەی  وەیشوومی تیرۆریزمە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە ڕاگەیاندنی  ئەمەی بیرورای گشتیی جیهان، تۆمەتی ببێ بنەما و ناشیاو وەک داکۆکی کردنی ئێران لە تیرۆریزم قەبووڵ ناکات، وتیشی : خەڵکی  ئێران لە ماوەی دەیەکانی ڕابردوو بۆ خۆی یەکێک لە قوربانیانی تیرۆریزم  بوونە.

قاسمی پێداگری کرد : خەڵکی  ئێران بە سەرنجدان بە بنەمای ئەخلاقی  و فێرکاری فەرهەنگی نەرینی خۆی ، هەمووکات پێشەنگی بەرەنگاربوونەوەی توندڕەوی و تیرۆریزمیش بووە.

ناوبراو هەروەها  وشداری دان سەبارەت بە دواهاتی  پەسەند  کرانی  گەڵاڵەی ناشیاو و بێ بنەما، هیواداری دەربڕی : دەوڵەتی کەنەدا  بە ئاگاداری تۆکمەوتەواو لە سیاسەتەکانی  ڕوونی کۆماری ئیسلامیی ئێران وبە تێگەیشتن لە ڕەوشی هەستیاری ئەمرۆی ناوچە و جیهان، پێش  بە پەسەند کرانی ئەم گەڵاڵەیە و کارتێکەری تێکدەرانەی بەسەر پێوەندی دوو وڵات بگرێت. 

Jun 13, 2018 19:16 Asia/Tehran
بۆچوونت