• وەڕێ خرانی شەمەندەفەری تەورێز تران - وانی تورکیا ، بەم زووانە

بەڕێوەبەری گشتیی هێڵی ئاسنی ئازەربایجان لە باکووری ڕۆژاوای ئێران، باسی وەڕێ خرانی شەمەندەفەری تەورێز - وانی تورکیا و بە پێچەوانەی کرد لە داهاتووییەکی نیزیک دا.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی هەواڵدەریی ڕادیۆتەلەفزیون، شاپوور ئەرسەلانی ، وتی : بە پێی  بەرنامەی داڕێژراوی  بەرایی ئەم شەمەندەفەرە حەوتەیەک جارێک و بەشەودا دەچێت بەچەشنێک کە بەشەودا لە ڕێگەی شاری تەورێز بەرەو شاری وان  دەچێت و بەیانی زوو دوای وەستانێک لە وان  و ئێوارەی هەر ئەو ڕۆژە دیسان دەگەڕێتەوە بەرەو تەورێز  . 

بەڕێوەبەری گشتیی هێڵی ئاسنی ئازەربایجانی ئێران وتیشی : بارستانی ئەم شەمەندەفەرە  250 کەس  پێش بینی کراوە کە ئەم بارستایە ئەگەر لەلایەن موسافیرانەوە پێشوازی لێ بکرێت، پەرە دەستێنێ.

ئەرسەلانی  هەروەها بەڕاگەیاندنی ئەمەی  سیاسەتی گشتیی هێڵی ئاسنی ئێران، وەرگرتنی  گەشتیار و دەستەبەر کردنی ژێرخانەکانی هاتنە دی ئەم  ئامانجەیە، وتی : وەڕێ خستنی شەمەندەفەری تەوڕێز وانیش  لە پێناو ڕووداوی تەورێزی 2018  و  بوونی شوێنی گەشتیاری سەرنج ڕاکێشی  جۆربەجۆر لەم پارێزگەیە  ئەنجام دەدرێت .

شاری تەورێز لە باکووری ڕوژاوای  ئێران لەساڵی 2018  وەک پێتەختی گەشتیاریی وڵاتانی ئیسلامی ،  هەڵبژێردراوە.

تەورێز شاری مێژوویی، خاوەنی شوێنە سەرنج راکێشە سرووشتییەکان، پیشەی دەستکرد و مۆسیقای تایبەت بە خۆیەتی.

Jun 13, 2018 19:55 Asia/Tehran
بۆچوونت