• کۆتایی چاوەڕوانیی سنوورنشینانی بانەیی ؛سەیرانبەند ئامادەی دان و ستانەکانی پیلەوەری

فەرمانداری شاری بانە وردیاتێکی تازەی سەبارەت بە چۆنیەتی جێ بەجێ کرانی پەسەن کرانی نامەی شاندی وەزیران لە بواری چاکسازی ئایینامەی ڕێکخستنی دان و ستان لە بازاڕچەی نافەرمی و کاتیەکانی پەسەنکراوەی 9 جوزەردانی 1397 و شێوازەکانی هاوەردەی کاڵا لە شاری بانەی ڕاگەیاند .

 بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ئیسنا ؛ موحەمەد فەلاحی  شەوی ڕابردوو لە پرێس کونفڕانسێکدا لە بانە وتی:هاوەردەی کاڵا لە ئێراقەوە بە ئاگادارینامەی گومرگی سنەو بارنامەی  گواستنەوەی  بۆ بازاڕچەی سەیرانبەندی بانە ، تەنیا لە ڕێگای سنووری فەرمی  باشماخی مەریوان بە شێوەی تڕانزیتی ناوخۆیی جێ بە جێ دەکرێت. ناوبراو وتیشی : هاوەردەکانی دیکەش لە ڕێگای بەندەرەکانی باشووری وڵاتەوە  بە ئاگادارینامەی گومرگی سنەو بارنامەی  گواستنەوەی  بۆ بازاڕچەی سەیرابەند مسۆگەر دەبێت .

فەرمانداری  شاری بانە  هەروەها وێڕای ئاماژە بە  وەدی هاتنی بەڵێنی دەوڵەت بۆ دابینی  بەرژەوەندییەکانی سنوور نشینان لە سات و سەودای پیلەوەری  وتیشی : بە هۆی  هەوڵ و  پێ و شوێن گرتنەکانی  پارێزگاری کوردستان و نوێنەری خەڵکی سەقز و بانە لە مەجلس ،کاڵاکانی خاوەنی  نوێنەرایەتی  لە وڵات (برەندەکان )یش بۆ ماوەی  سێ مانگ مۆڵەتی  هاتن لەو ڕێگایەیان هەیە . ناوبراو وێڕای ئاماژە بە  ئامادە بوونی  ژێرخانی پێویست لە بازاڕچەی سەیرابەند وتیشی :  چالاکانی ئابووری؛ هاوەردەکاران و خاوەنانی بار دەتوانن هەر لە ئێستاوە کاڵاکانی خۆیان  بە شێوەی پیلەوەری و بە تێپەڕاندنی قۆناغەکانی  ؛ هاوەردە بکەن .

فەلاحی لە درێژەدا  وێڕای ئاماژە بە  گرینگایەتیی جێ بە جێ کرانی گەڵاڵەی ڕێکخستنی  سات و سەودای سنووری  و هەموار کردن لە بواری کەڵک وەرگرتنی سنوور نشینان ،چالاکانی  ئابووری و بازاڕیانی بانەیی  لە قازانچەکانی سنوور ، هەڵگیرانی تۆمار کردنی ڕاسپاردەی کاڵا ؛ داشکاندنی سوودی بازەرگانی بۆ سنوورنشینان و  ڕاکێشرانی  گەشتیاران بەرەو کاڵاکانی هاوردە لە ڕێگای پیلەوەری بە سەرنجدانی نرخی تۆکمە کراوی، وەک بەشێک لە قازانجەکانی هێنایە ئەژمار . فەرمانداری  شاری بانە  لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا جەختی کرد لە سەر پێویستیی  بەدیهێنانی کارو پیشەو بەرهەمهێنان ؛ هاوتەریب لە گەڵ سات و سەودا سنورویەکان ، هەروەها ئاماژەی کردە  کردەوەکان و بەرنامەکانی ئەنجامدراو  لەو بوارەدا .

Jun 14, 2018 17:37 Asia/Tehran
بۆچوونت