• ڕووداوی کارەساتباری وێکەوتنی تانکەری هەڵگری نەفتەڕەشە لەگەڵ پاسێک لە شاری سنە

ڕووداوی وێکەوتنی تانکەرێکی هەڵگری قیر لەگەڵ پاسێکی موسافیر هەڵگر لەسنە، بووە هۆی ئاگرکەوتنی پاسی هەڵگری موسافیرەکان.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیسنا، ئەم ڕووداوەکاتژمێر دوازدەی شەوی چوارشەممە  لە بولواری  دوکتور حسێنی سنە و کاتی چوونەدەری پاس لە ترمیناڵی موسافیرهەڵگری سنە ڕووی دا .

بە وتەی شایەتحاڵان  کارەساتەکەزۆر قووڵ بووە و چەند ئوتوموبیلیش تووشی ڕووداو بوون.

هەروەها ڕاگەیەندراوە  کۆبوونەوەی بەربڵاوی خەڵک  لە شوێنی ڕووداوەکە  کاری فریاگوزاری تووشی  کێشە کردووە  .

هەتا دوایین ساتەکان  ئامارێکی دروست لە قوربانیانی ئەم ڕووداوە بڵاو نەبوەتەوە  بەڵام  ئاماری  غەیرە ڕەسمی و هەندێ بەرپرسی  ترمیناڵی سنە، باسی کوژرانی بیست کەس لە سەرنشینەکانی پاسەکە دەکەن  بەڵام ئەم پرسە لەلایەن سەرچاوەکانی نەخۆشخانەیی و ئورژانس  پشت ڕاست ناکرێتەوە.

شیاوی باسە کە پاسی موسافیرهەڵگر سەربە کۆمپانی  دیدار سەیر گیتی  بووە  .

لەلایەکی دیکەوە  دوکتور هومەن  قەسری جێگری  دەرمانی  زانکۆی زانستی پزشکی کوردستان ڕایگەیاندووە  پازدە ئامبولانس و پاس نێدراونەتە شوێنی ڕووداوەکە .

 شیاوی باسە  لەماوەی  دوو ڕۆژی ڕابردوو ئەمە دووهەمین  ئاگرکەوتنەوەی پاس  لە سنە بووە  .

هەرلەم حاڵەدا بەڕێوەبەری گشتیی گواستنەوەی خوێنی پارێزگەی کوردستان ڕایگەیاند : پاشەکەوتی  تەواو لە بەرهەم و تاقمەکانی خوێنی بۆ دابین ردنی خوێنی پێویستی بریندارانی پاسەکە لە سنە  لە ئارادایە  .

محەممەد سەعید کەریمیان وتیشی: پێویستی ناوەندەکانی دیکەی دەرمانیش دەستەبەر کراوە و گرفتێک لەم بارەوە لە ئارادانییە .

 

Jul 11, 2018 10:08 Asia/Tehran
بۆچوونت