• چاوپێکەوتنی ویلایەتی لەگەڵ سەرۆکی  ڕووسیا

ڕاوێژکاری ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامیی ئێران بۆ کاروباری نێودەوڵەتی پەیامی ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی و سەرۆک کۆماری ئێرانی پێشکەشی ولادیمیر پوتینی سەرۆکی ڕووسیا کرد .

عەلی ئەکبەر ویلایەتی ئەمڕۆ پێنج شەممە  لە شوێنی مانەوەی سەرۆکی ڕووسیا لە ناچەی نوو ئاگاریوڤا  لەباکووری ڕۆژاوای مۆسکۆ  لەگەڵ ولادیمیر پوتین  دیداری کرد و پەیامی ڕێبەری مەزن و پەیامی نووسراوەی  حەسەن روحانی  سەرۆکی کۆماری ئیسلامی ئێرانی ڕادەستی ئەو کرد  . 

ڕاوێژکاری ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی لە کاروباری نێودەوڵەتی ڕۆژی چوارشەممە لە سەرووی شاندێکی  باڵا گەیشتە مۆسکوی  پێتەختی ڕووسیا  . 

ویلایەتی کاتی گەیشتن بۆ مۆسکو  بە ئاماژەدان بە پێوەندی زۆرگرینگ و ستراتژیکی  ئێران و ڕووسیا وتی  :  لەماوەی ساڵەکانی  ڕابردوو  پێوەندی دوو لایەنە، ناوچەیی و نێودەوڵەتی تاران و موسکو  ڕوولەپەرە بووە  . 

ناوبراو وتیشی:   هاوکاری بەرەی موقاومە  بەڕێبەرایەتی ئێران و ڕووسیا بۆ بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم و لایەنگرانی  لە سوریا  بووەتە  هێماوسەرچەشنێکی باش  لە هاوکاری ئێران و ڕووسیا کە تەنیا پێوەندی ستراتژیک و درێژخایەن دەتوانێ  وەها  هاوکارییەک  پاسا بکاتەوە.

ڕاوێژکاری ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی لە کاروباری نێودەوڵەتی  بڕیارە لەگەڵ  ژومارێکی تر لە کاربەدەستانی ڕووسیا دیدار  بکات و لە یانەی والدای   وتار بدات  . 

Jul 12, 2018 16:23 Asia/Tehran
بۆچوونت