• پەیامی بەرجامیی ڕوحانی  بۆ سەرۆکی ئۆگاندا

مورتەزا سەرمەدی نوێنەری تایبەتی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەمیانەی چاوپێکەوتنی لەگەڵ سەرۆکی ئۆگاندا پەیامی نووسراوەی حەسەن روحانی سەبارەت بە بەرنامەی هەنگاوی هاوبەشی ناڤۆکی ڕادەستی ناوبراو کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی پێنج شەممەی  ئیرنا، مورتەزا سەرمەدی، نوێنەری تایبەتی سەرۆک کۆمار و جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران وێڕای  شی کردنەوەی  هەوڵی یەکلایەنە خوازانەی ئەمریکا و دواهاتی نەرێنیی بۆ ئاشتی و ئاسایشی جیهانی، داوای هەڵوێست گرتنی یەکپارچەی وڵاتانی سەربەخۆی کرد بۆ  بەرەنگار بوونەوەی  ئەم سیاسەتانە و هەوڵی ناڵۆژیکانە .

نوێنەری تایبەتی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە درێژەدا  هەڵوێستی دوناڵد ترەمپی سەرۆکی  ئەمریکا بەتایبەت بۆ کشانەوەی  یەک لایەنەی لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی  بە پێچەوانەی  ئاشکرای بەڵێنە نێودەوڵەتییەکانی ئەم وڵاتە زانی و هیواداری دەربڕی  لایەنەکانی  دیکەی بەرجام  بە دانی  هەگبەی پێشنیارکراوی تۆکمە تەواو ، بتوانن  متمانەی پێویست بەمەبەستی بەقازانج بوونی ئەم گرێبەستە بۆ ئێران و کەڵک وەرگرتن لە قازانجی ئابووری پێش بینی کراو لەودا، دەستەبەر بکەن.

یوری کاتوگا  مووسێڤێنی، سەرۆکی ئوگانداش لەم چاوپێکەوتنەدا  وێڕای ڕاگەیاندنی ئەوەی  وڵاتانەی بەرلەمەش  پێشوازی لە بەرجام کردووە  هیواداری دەربڕی، هەوڵی لایەنە جۆربەجۆرەکان بۆ پاراستنی ڕێککەوتنی  ناڤۆکی  ، ئەنجامی لێ بکەوێتەوە.

سەرۆکی ئۆگاندا لە درێژەدا   سیاسەت و هەوڵی یەک لایەنە خوازانەی ئەمریکای بە قەبووڵ نەکراوە زانی و لەسەر پێویستی  هەوڵی  بەکۆمەڵی هەموو وڵاتانی سەربەخۆ بە تایبەت وڵاتانی   دەسەڵاتدار بۆ بەهێزبوونی هاوکارییە نێودەوڵەتییەکان، پێداگری کرد  . 

 نوبراو هەروەها ئامادەیی و ورەی ئوگاندای بۆ پەرەی هاوکاری لە هەموو بوارەکاندا لەگەڵ ئێران، ڕاگەیاند .

Jul 12, 2018 17:22 Asia/Tehran
بۆچوونت