• لاریجانی هەڵبژێردرانی سەرۆکی پەرلەمانی تورکیای پیرۆزبایی کرد

سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران ئەمڕۆ هەینی لەمیانەی بروسکەیەک دا پیرۆزبایی لە "بن عەلی ییلدریم" کرد بەبۆنەی هەڵبژێردرانی وەک سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا .

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی مێهر، عەلی لاریجانی  لە پەیامی دا بۆ بن عەلی ییلدریم  هەروەها لەسەر گرینگایەتی  کارکردی دیپلوماسی پەرلەمانی لەبواری بەهێزکردنی  پێوەندی دوولایەنە و برایانەی ئێران  و تورکیا  پێداگری کرد  و هیواداری دەربڕی  پێوەندی پەرلەمانیی دوو وڵات لە خولی بەڕێوەبەرایەتی  ییلدریم  ، بگاتە قوناخێکی نوێ لە هاوکاری و پێوەندییەکان.

نوێنەرانی پەرلەمانی تورکیا ڕۆژی پێنج شەممە بن عەلی ییلدریم  سەرۆک وەزیرانی پێشوو و ئەندامی پارتی داد و گەشەپێدانی ئەم وڵاتەیان بۆ پۆستی سەروکی پەرلەمانی تورکیا، هەڵبژارد.

سەرپەیڤ

Jul 13, 2018 17:13 Asia/Tehran
بۆچوونت