• سەرۆکی ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی ئێران سەردانی پاکستان دەکات

سەرۆکی ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سەرووی شاندێکی باڵای سەربازی سەردانی پاکستان دەکات.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئیسنا، سەرلەشکری پاسدار  محەممەد باقری سەرۆکی ئەرکانی هێزە چەکدارەکان و ژومارێک لە کاربەدەستانی باڵای سەربازیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەسەر بانگێشتنی  ژنەراڵ قەمەر جاوید باجواە  فەرماندەی سوپای پاکستان لەم ڕۆژانەی  داهاتوودا سەردانی ئەم وڵاتە دەکات  .

پەرەی هاوکاری و پێوەندی بەرگرییانەی تاران و ئیسلام ئاباد، هاوکاری هاوبەشی سنووری، بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم و  گۆڕانکاری ناوچەیی و جیهانی ئیسلام لە تەوەرەکانی وتووێژی سەرۆکی ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکان لەگەڵ کاربەدەستانی پاکستانییە.

لێکدانەوەی ڕێککەوتنی بەرەڤانیانەی ئێران و پاکستان لە سەفەری ساڵی ڕابردووی فەرماندەی  سوپای پاکستان  بۆ تاران لە تەوەرەکانی دیکەی وتووێژی  سەرلەشکر باقزی و ژنەڕاڵ فەمەر جاوید باجواە، ڕاگەیەندراوە.

کارناسانی سیاسی و سەربازی بە سەرنجدان بە گۆڕانکارییەکانی ئاسایشی و جیهانی ئیسلام، سەفەری شاندنی باڵای  ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران بۆ پاکستانیان بە گرینگ وەسف کرد .

سەرپەیڤ

Jul 14, 2018 10:47 Asia/Tehran
بۆچوونت