•  دیداری نوێنەری هەمیشەیی ئێران  لە ڤیەن لە گەڵ سەرۆکی ئەنجومەنی دەسەڵاتدارانی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی

باڵوێز و نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە لایەن ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکانی جێگیر لە ڤیەن لە گەڵ " درمانجاە جومالا " باڵوێز و نێونەری هەمیشەیی ئەندونزیا لە ڤیەن و سەرۆکی دەورەیی ئەنجومەنی دەسەڵاتدارانی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی دیدار و وتووێژی کرد .

 بە گوێرەی ڕاپۆڕتی  ڕۆژی یەکشەمەی هەواڵدەریی ئیسنا ؛ درمانجاە جومالا  باڵوێز و نوێنەری  هەمیشەیی ئەندونزیا لە ڤیەن ،  لەو دیدارەدا  هیواداری دەربڕی  : هاوکاریەکانی ئێران و ئەندونزیا لە ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکان زیاتر لە ڕابردوو  هێزمەندتر بکرێت . باڵوێز و نوێنەری هەمیشەیی ئەندونزیا لە ڤیەن وتیشی :  هاوکاریەکانی نزیکی ئێران  و ئەندونزیا  لە ڕێکخراوە نوێنەتەوەییەکان و هەروەها   کۆمەڵگاگەلێک  وەکوو  بزووتنەوەی بێ لایەنەکان و گرووپی  77  وڵاتی  ڕوو لە گەشە ، دەبێ  لە پێناو ئامانج و فەرمانبەریەتیەکانی  ئەو گرووپانە  پەرە بستێنێ . جومالا  کە سەرۆکایەتی  دەورەیی ئەنجومەنی  دەسەڵاتدارانی  ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی  لە ئەستۆ دایە ، هەروەها وێڕا ی ئاماژە  بە دانیشتنی  بەردەمی ئەنجومەنی  دەسەڵاتداران وتی :  چاوەڕوان دەکرێت کە ڕاپۆڕتی  بەڕێوە بەری گشتیی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی بەو دانیشتنە  ، هەر وەکوو  ڕاپۆڕتەکانی  ڕابردووی  پێبەندی کۆماری ئیسلامی ئێران و هاوکاری باش و بنیاتنەری لە گەڵ  ئاژانس لە پێناو جێ بە جێ کرانی  بەرجام بێت . کەزم غەریب ئابادی یش لەو دیدارەدا  سەرەڕای کارشکێنیەکانی دەوڵەتی هەنووکەیی  ئەمریکا و چوونەدەری یەک لایەنەی و نایاسایی ئەو وڵاتە لە بەرجام کۆماری ئیسلامی ئێرانی بڕیاری دا درێژە بدات بە هاوکاریەکانی هاوبەش و ڕێکارەکانی   لە سەر بنەمای  چەن لایەنە خوازی . باڵوێز و نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە ڤیەن هەروەها  وێڕای ئاماژە بە  دان پێدانانی  ئاژانس سەبارەت بە پێبەندی  تۆکمەی ئێران بە بەڵێنەکانی خۆی لە چوارچێوەی  بەرجام ، لە  یازدە ڕاپۆڕتی  بەڕێوە بەری گشتیی   ئاژانسی نێونەتەوەیی  وزەی ناڤۆکی  بە ئەنجومەنی  دەسەڵاتداران ، جەختی کرد لەسەر  گرینگایەتی  درێژەی  سەربەخۆیی  سیاسی و  گرینگی نەدانی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناڤوکی بە گۆشارەکان .

سەرپەیڤ

Aug 12, 2018 16:56 Asia/Tehran
بۆچوونت