• قاسمی :  بە زۆر و هەڕەشە ،ئێرادەی  نەتەوەکان ناگوڕدرێت

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران وتی : بە زۆر و هەڕەشە ،ئێرادەی نەتەوەکان ناگوڕدرێت

 بارام قاسمی   وتەبێژی وەزارەتی  دەرەوەی ئێران  ڕۆژی یەکشەمە  لە کاردانەوە  بە  بایکوتەکانی  ئەمریکا دژی تورکیا ، لە وتووێژ لە گەڵ هەواڵدەریی ڕادیو تەلەفیزیون وتیشی :  ئێران بەردەوام و لە هەموو  خولەکاندا  لە پاڵ وڵات  نەتەوە و دەوڵەتی تورکیادا بووە . وتەبێژی وەزارەتی  دەرەوەی ئێران ، وتیشی :  پەیوەندی  ئێران و تورکیا کە بەردەوام  پەیوەندیەکی باش بووە   ئەمڕۆش وەکوو ڕابردوو    دەچێتە پێشەوە و دوو وڵات  دەتوانن لە دۆخی هەنووکەییدا شەریکگەلێکی  باش بۆ یەکتر بن . وتەبێژی دەزگەی   دیپلوماسی  ئێران  هیواداری دەربڕی   :  ئاوەزمەندی  بگەڕێتەوە بۆ جیهان  و پەیوەندی نێوان  وڵاتان  ، پەیوەندیەکی بە پێی   ئاوەز و نیاز پاکی بێت . وەزارەتی دارایی  ئەمریکا ،  ئەم دواییانە  " عەبدولحەمید  گول "  وەزیر دادەوانی  و "  سولیمان سویلو "   وەزیری ناوخۆی  تورکیای  بە هۆی  دەوری ئەوان  لە گرتن  و  سزادانی  " ئاندرۆ برونسون " قەشەی ئەمریکایی  زیندانی کراو  لە تورکیای  بایکوت کرد . دەوڵەتی تورکیا  ئاندرو برونسونی  ئوکتوبری  2016 بە تاوانی   کردەوەی تڕوڕیستی  و پەیوەندی  لە گەڵ ڕێکخراوی فەتحوڵڵا گوێلەن قۆڵبەست کرد .

سەرپەیڤ

Aug 12, 2018 16:56 Asia/Tehran
بۆچوونت