• ئیدانە کرانی کردەوەی دژە ئێرانی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە دیمەشق

کۆڕێک لە خەڵکی سووریا و ئێراقیەکانی دانیشتووی ئەو وڵاتە بە کۆبوونەوە لە بەردەم باڵوێزخانەی ئێران لە دیمەشق کردەوەی دژە ئێرانی دوناڵد تڕەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکایان ئیدانە کرد .

 بە گوێرەی ڕاپۆڕتی  ڕۆژی یەکشەمەی ئیرنا ، بەشدار بووان  لەو کۆبوونەوە ، هاودەنگی خۆیان لە گەڵ نەتەوە  و دەوڵەتی ئێران  ڕاگەیاند و کردەوەی یەک لایەنەی  ئەمریکا بۆ چوونە دەر لە بەرنامەی کۆ هەنگاو بەرجامیان  ئیدانە کرد .  جەواد  تورک ئابادی   باڵوێزی ئێران  لە سووریا  بە ڕێز گرتن   لە لاگری نەتەوەکانی ناوچە  لە کۆماری ئیسلامی ئێران   وتی :   لاگری جەماوەریی لە ئێران  نیشاندەری  پێگەی بەرزی  ئەو وڵاتە بۆ لاگری  لە مەزلوومانە .  موحەمەد مووسەوی  نوێنەری بزووتنەوەی نوجەبا   لە سووریاش  وتی :  کوماری ئیسلامی ئێران  هەڵوێستگەلی ڕوونی  لە هەمبەر   وڵاتانی دیکە دا هەیە  و بە باشی  لە خەڵکی بێ دەرتانی ناوچە لاگری دەکات .  وەزارەتی دەرەوەی سورویاش هەفتەی  ڕابردوو کردەوەی  دژە  ئێرانی  سەرۆک کۆماری  ئەمریکای ئیدانە کرد  و جارێکی دیکە جەختی کرد لەسەر  پەیوەدی باشی ئەو وڵاتە  لە گەڵ کۆماری ئیسلامی   ئێران لە هەموو  بوارەکاندا .  دوناڵد تڕەمپ سەرۆکی کۆماری  ئەمریکا هەشتەمی  مەی  2018  بە دووپات کردنەوەی  تومەتە بێ بنەماکانی دژی ئێران  ، چوونە دەری  واشنگتون  لە بەرجام  و گەڕانەوەی  بایکوتەکانی  ناڤۆکی دژی ئێرانی  ڕاگەیاند .   تڕەمپ  دووشەمە  شەشی  ئووت  لە فەرمانێکدا بڕێک لە بایکوتەکانی  نا یاسایی  ئەو وڵاتە دژی   ئێرانی  لە بەشی  تڕوموبیل سازی و زێر داسەپاندەوە .

Aug 12, 2018 18:28 Asia/Tehran
بۆچوونت