• جەختی ئێران لەسەر پێویستی شەڕ بە دژی سەرچاوەی تیڕوڕیست و گواستنەوەی چەک بۆ  ڕە شەکوژان

جێگری کاروباری مافەوانی و نێونەتەوەیی وەزیری کاروباری ئێران جەختی کرد لەسەر پێویستی بنبڕ کردنی ئایدولوژیای ترس و توقان نانەوە وەک سەرچاوەی تڕوڕیزم و شەڕ بە دژی گواستنەوەی چەک بە تیڕوڕیستان .

 بە گوێرەی ڕاپۆڕتی   ڕۆژی چوارشەمەی هەواڵدەریی ڕادیو تەلەفیزیونی  ئێران ، غولامحسین دێهقانی  لە کونفڕانسی نێونەتەوەیی  شەڕ بە دژی قاچاغی چەک و چۆڵ و تیڕوڕیزم  لە مسکۆ  وتی  پەرەی تڕوڕیزم و تۆند ڕۆیی لە ڕێگای گواستنەوەی  پارەی زۆر و چەک بە تاقمە تڕۆڕیستەکان  لە لایەن لاگرانی ئەوان لە ناوخۆ و دەرەوەی  ناوچە بە دی هات  و سەرەڕای  زەبرگەلێکی قۆرس کە درا لە تیڕوڕیستان  ؛ئەوان  هەروا درێژە ئەدەن بە جەنایەتەکانی خۆیان . جێگری مافەوانی و نێونەتەوەیی وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران  وتیشی : بە سەرەنج بە  مەترسی جیدی تڕوڕیزمی جیهانی ،  لەبەرگرتنی  ڕێکارێکی یەکڕیز بۆ  زاڵ بوون بەسەر  هەڕەشەکان و هەروەها  پچڕاندنی دەسڕاگەیشتنی تیڕوڕیستان بە چەک و چۆڵ پێویستێکی خیرایە . ناوبراو سەبارەت بە کەڵک وەرگرتنی تیڕوڕیستان لە ئێنترنت و کەش مەجازی بۆ  دەسڕاگەیشتنی ئاسان بە چەک و چۆڵ وشداری دا و جەختی کرد لەسەر  ئەنجام دانی کردەوەی گشتی و کاریگەری نێونەتەوەیی  دژی دەسڕاگەیشتنی تیڕوڕیستان بە چەک لە بواری سایبێریدا . دێهقانی ، گۆڕینەوەی زانیاریەکان و کەڵک وەرگرتن لە ئەزمونە سەرکەوتووەکانی  وڵاتان لە بواری پێشگرتن  ، لێکۆڵینەوە  و پێ و شوێن گرتنی  قاچاغی چەک ، لە هۆکارە  کاریگەرەکان لە بواری خەبات بە دژی تیڕوڕیزم زانی .جێگری کاروباری مافەوانی و نێونەتەوەیی وەزیری  دەرەوەی ئێران هەروەها وێڕای ئاماژە بە ڕۆڵی هەڵکەوتەی تاران لە خەبات بە دژی تیڕوڕیزم ، بەشداری ئێران  لە شکستی تیڕوڕیستان لە وڵاتانی ئێراق و سووریای بە مایەی شانازی کۆماری ئیسلامی ئێران  ڕاگەیاند . کونفڕانسی  نێونەتەوەیی خەبات بە دژی چەک و چۆڵ و تیڕوڕیزم بە ئامادە بوونی  شاندگەلێک لە 21 وڵات ، 11 دامەزراوەی نێونەتەوەیی و هەروەها  ڕێکخراوی نەتەوەکان لە موسکۆ بەڕێوە چوو .

سەرپەیڤ

Sep 05, 2018 16:44 Asia/Tehran
بۆچوونت