• ویلایەتی : نەتەوەی ئێران بە متمانە بە خۆ بوون  و پاراستنی سەربەخۆیی  لە هەمبەر هەموو بایکوتەکان خۆڕاگری دەکات

یاریدەری ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی ئێران لە کاروباری نێونەتەوەیی وتی : نەتەوەی ئێران بە متمانە بەخۆبوون و پاراستنی سەربەخۆیی لە هەمبەر هەموو بایکوتەکان وڵاتانی ڕۆژئاوایی خۆڕاگری دەکات .

عەلی ئەکبەری ویلایەتی ڕاوێژکاری ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە کاروباری نوێنەتەوەیی ڕۆژی یەکشەمە لە کۆڕی پەیامنێراندا سەبارەت بە خول ی نوێ بایکوتەکانی وڵاتانی ڕۆژئاوایی دژی ئێران وتیشی ئەزموون سەلماندویەتی کە هەرکات نەتەوەی ئێرانپشت ئەستوور بە خۆی بووە توانیویەتی بە متمانە بە خو بوون لە کێشەکان و لەمپەرەکان تێپەڕێ . ویلایەتی   وتیشی  باشترین  وێنە لە حەوزەی کەرەستەی بەرگری کە لە سەرەتای شۆڕشی ئیسلامیەوە تا بە ئەمڕۆ ڕۆژئاواییەکان هەموو هەوڵی خۆیان بەکار هێناوە تا زەبر یدەن لە کەرەستەی  بەرگریانەی  ئێران و بەساز و کارگەلی  جوراوجور کارێکیان کردووە  تا کەرەستەی بەرگریکارانە نەگاتە ئێران بەڵام پسپووڕانی ئێرانی لە  دەسکورتیدا  توانیان سەرکەوتنگەلێکی زۆر بە دەس بێنن .

سەرپەیڤ

Sep 16, 2018 19:37 Asia/Tehran
بۆچوونت