•  دەریادار خانزادی  هەواڵی دا :  ئامانجی ئێران بۆ سازکرانی ژێردەریایی کلاسی قورس

فەرماندەری هێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێران باسی کرد لە بەرنامە ڕێژی ئەو هێزە بۆ سازکردنی ژێردەریایی کلاسی قورس .

 بە گوێرەی  ڕاپۆڕتی هەواڵدەری مێهر ، ئەمیر دەریادار حسین خانزادی  فەرماندەری هێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئێسلامی ئێران بە وتنی ئەوەی کە  ژێردەریایی  کلاسی  " فاتح " و " غەدەیر " بە تەواوی خۆجێیی و سازکراوی ئێرانە وتیشی : بۆ سازکرانی ژێردەریایی کلاسی قورس بەرنامە داڕێژراوە . دەریادار خانزادی  بە وتنی ئەوەی کە دوای ئینقلابی  ئیسامی ئێران و سەرکەوتنی لە بەگری پیرۆز دوژمن بەردەوام  وابیری دەکردەوە  کە هێزە چەکدارەکانی ئێران توانایی  کەڵک وەرگرتن لە کەرەستەی  سەربازی سازکراوی ئەوانی نیە  وتی : لاوانی دلێر و چالاکی ئەو سنوور و وڵاتە  توانیویانە  هەموو کەل و پەلێک کە سازکراوی ڕۆژئاوا بوو  ڕێنوێنی بکەن .  فەرماندەری  هێزی دەریایی ئەرتەشی  کۆماری ئیسلامی  ئێران  بە وتنی ئەوەی کە  بایکوت  بۆ هێزە چەکدارەکانی   ئێران  دەرفەتێکی زێڕین بوو  وتیشی : نمونەی  ئاشکرای   دەرفەت خوازی لە خولی بایکوت نوژەنکردنەوە و کارا تر کردنی ژێر دەریایی کلاسی تارقە کە ، کە لەو جۆرە ژێر دەریاییە چەن وڵاتی دیکە لە ئوقیانووسی هێند کەڵک وەردەگرن بەڵام بەو جیاوازیە کە ئەوانە بۆ نوژەن کردنەوەی هەروا  وابعستە بە  وڵاتانی   سازکراون  بەڵام پسپووڕان و لاوانی  ئێرانی  بە هەوڵ و تەقەلا توانیان نوژەنی بکەنەوە و ئاپدەیتی بکەنەوە .

سەرپەیڤ

Sep 16, 2018 19:43 Asia/Tehran
بۆچوونت