• بانگ کرانی  باڵوێزی ئاڵمان بۆ وەزارەتی دەرەوەی ئێران

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی : باڵوێزی ئاڵمانیا لە تاران ئەمڕۆ چوارشەممە بەمەبەستی ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر هەوڵی دادگەی ئەو وڵاتە لە دانی دیپلۆماتەکانی ئێرانی بە بەلژیک، بانگ کرا.

دادگەی ئاڵمانیا دیپلوماتێکی ئێرانی  بە تۆمەتی ناڕەوای دەستوەردان  لە نەخشەی ئیدیعا کراوی بۆمب دانان لە کۆبوونەوەی تاقمی تیرۆریستی مونافقین  گرت بوو، ڕادەستی بەلژیک کرد  . 

برووکسەل  سییەمی ژووئەنی ژن و مێردێکی ئێرانییان  بە تۆمەتی هەوڵدان بۆ دانانی بۆمب  لە نێو کۆبوونەوەی تاقمی تیرۆریستی مونافقین لە پاریسی  پێتەختی  فەرەنسا گرت  ، بەلژیک ئیدیعای کردووە  دیپلۆماتی ئێرانی  لەگەڵ ئەم  ژن و مێردە  پێوەندی هەبووە.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆتەلەفزیون، بەهرام قاسمی   وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕۆژی چوارشەممە وتی : یاریدەری وەزیری و بەرێوەبەری گشتیی  ئەورووپای وەزارەتی  دەرەوەی  ئێران لە چاوپێکەوتنی باڵوێزی  ئاڵمانیا بە توندی بەرامبەر گرتن، لە بەند کردن و دانەوەی دیپلۆماتی ئێرانی ناڕەزایەتی دەربڕی و ئەوەی بەپیلانگێڕییەک لەلایەن دوژمنانی  ئێران و ئەورووپا زانی  . 

قاسمی وتیشی :  هەروەها لەم  دیدارەدا پێداگری کراوە ئەم پیلانگێڕییە بۆ تێک دانی  هاوکارییەکانی ئێران و ئەورووپا و هەروەها  هەوڵێکی نومایشییە بۆ  قەرەبوو کردنی  شکستی تاقمی  تیرۆریستی مونافقین و ڕژێمی زایۆنیستی و ئێران لەسەر ئەم باوەڕەیە کە ئەم  هەڵس و کەوتە، بەپێچەوانەی یاسا قەبووڵ کراوەکانی مافی دیپلۆماتیکە و کۆماری ئیسلامیی ئێران داوای گەڕانەوەی  خێرای  ئەم دیپلۆماتە بۆ تاران دەکات.

سەرپەیڤ

Oct 10, 2018 20:33 Asia/Tehran
بۆچوونت